• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

چۆپی فەتاح براندی تایبەت بە جلی کوردی کردەوە

چۆپی فەتاح براندی تایبەت بە جلی کوردی کردەوە

خانمە هونەرمەندی دیاری کوردستان چۆپی فەتاح، دوور لە کاری هونەری براندی تایبەت بە جلی کوردی کردەوە.

دەربارەی کردنەوەی براندی جلوبەرگی کوردی، باوکی چۆپی فەتاح بە خەندانی راگەیاند "نزیکەی 19 ساڵە چۆپی کاری هونەری دەکات، لەپاڵ هونەرەکەیدا، زۆر بایەخی بە جلی کوردی داوە، زۆر کات لێیان دەپرسی ئەم جلانەت یان ئەم نەخشانەت لەکوێ بووە، لەهەمانکاتدا خۆشەویستی زۆری بۆ کەلتور و جلوبەرگی کوردی وایکرد، ئەم براندە دابنێت بەناوی "چۆپی دیزاین"، کە هەموو دیزاینەکانی خۆی دایدەنێت، لە ئێستاشدا بنکەی سەرەکی لە هەولێرە، بەڵام لە داهاتوودا گەورەتر دەبێت".

لەلایەکی دیکەوە چۆپی فەتاح، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی کلیپێکی نوێیە بەناوی "دۆی دادە رژاوە" کە هۆنراوەی شاعیری ناسراو د.کەمال میراودەلیە، بەمزووانە بڵاودەبێتەوە.

|1309 جار خوێندراوەتەوە|