• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

كچە كوردێك دەبێتە نوێنەری عێراقییەكان

كچە كوردێك دەبێتە نوێنەری عێراقییەكان

لە لوتکەی UNی نێودەوڵەتی گەنجان کە لە رۆژانی 4 تا 8ی ئەم مانگە لە بنکەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆركی ئەمەریکا بەرێوەچوو، تێیدا بە تێروتەسەلی باس لە مافەکانی مرۆڤ کرا و نوێنەرانی وڵاتانیش باسی مافی مرۆڤیان لە وڵاتەکانی خۆیان کرد، ھاوكات كچە كوردێك وەك نوێنەری عێراقییەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دیاركرا.

کچێکی کورد بەناوی روودان نەجیب باڵایی، کە خەڵکی شاری دهۆکی باشووری کوردستانە وەک نوێنەری عێراقییەکان دەست نیشانکرا.

روودان باڵایی، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "دڵخۆشم كە وەك كچە كوردێك بە نوێنەری عێراقییەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەست نیشانكرام".

گوتیشی: "لە وتارەكەم دا لە لوتكەی گەنجانی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر باسم لە گەلی کورد و بەتایبەتی کچ و ژنە ئێزدییەکان و رەوشی ئاوارە و پەنابەرەکانی کوردستان و رەوشی مافی مرۆڤ بە گشتی لە عێراق کرد".

روودان، لە دایکبووی 1995 و خەڵکی شاری دهۆکە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی ئەمریکا دەژین و پێشتریش لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و چیك ژیاوە.

15هەمین کۆنگرەی لوتکەی نێودەوڵەتی گەنجان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری 163 گەنجی وڵاتانی جیهان لە نیویۆرك بەرێوەچوو.

d2271f9d4b7d0d00c327dc1ea2a90dab

5841dcbc3defe1ca2911e529647ce05c

2512aba397abee4403de25ef81349872

a5eaaac0156cf98725672a199b223715

e617111a175dbfe715e8745bfee6ebb3

 

 

|512 جار خوێندراوەتەوە|