• ENJAZA
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

گەورەكردن و بچوككردنەوەی بەشەكانی جەستە لای خانمان روو لە هەڵكشانە

گەورەكردن و بچوككردنەوەی بەشەكانی جەستە لای خانمان روو لە هەڵكشانە

بەشێکی بەرچاوى ئافرەتان لە کوردستان دەستیان بەبەکارهێنانی ئەو ماددانەی بۆ ئەستورکردنی لێو و گەورەکردنی سنگ و سمت و روومەت و هەروەها بەرزکردنەوەی برۆ بەکاردێت کردوە، پسپۆڕانی بوارەکەش ئەوە دەخەنەڕوو کە ئەوە تەنها لەکوردستان نییە ئەو دیاردەیە زیادی کردووە، بەڵکو لە هەموو جیهان بەکارهێنەرانی ئەو ماددانە روویان لەزیادبوونە.

سروشتی مرۆڤەکان وایە هەمیشە حەزدەکەن کە جوان و سەرنجڕاکێش دەرکەون بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا بەشێک لە ئافرەتان روویان لە بوارەکانى جوانکارى کردووە و بەمەش بەکارهێنانى ماددەکانى بۆتۆکس و فیلەر رووى لە زیادبوون کردووە.

د. دەشنێ لەتیف، پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بەدوارۆژی ڕاگەیاند "لەباوترین چارەسەری جوانکاری بۆ خانمان لە ئێستادا بۆتۆکس و فیلەر (سلیکۆن)ە جیاوازییەکان لەوەدایە بۆتۆکس ماسولکەی پێست خاو دەکاتەوە بۆ نموونە کەسێک لۆچی لەپێستیدا هەبێ بەهۆی گرژبوونی ماسولکەوە وادەکات ئەو ماسولکە خاوبێتەوە، بەڵام فیلەر لەبری ئەو چەورییە بەکاریدەهێنین کە لەژێر پێست بەکارنایەت یان دەفەوتێت ئەمەش وادەکات قەبارەی ئەو شوێنە گەورە بێت".

ئەو پسپۆرە ئەوە دەخاتەڕوو کە گرنگترین ئەو ئەندامانەی ئافرەتان ئەم ماددانەیان بۆ بەکاردەهێنن بریتین لە لێو، برۆ، روومەت، سنگ.

د. دەشنێ ئەوەشی خستەڕوو "بۆتۆکس لەئێستادا خانمان بۆ لێو زیاتر بەکاریدەهێنن بۆئەوەی لێویان ئەستوو دەرکەوێت، هەروەها فیلەر کە خانمان لەئێستادا زۆرتر بۆ روومەت و سنگیان بەکاریدەهێنن".

وەک هەمیشە وتراوە ماددەی کیمیایی و چارەسەرەکان چەند سودیان هەبێت بەشی خۆشیان زیانیان هەیە ئەگەر هاتوو بەشێوەیەکی گونجاو بەکارنەهێنرێت.

ئەو پسپۆرە وتیشی "بۆتۆکسەکە کێشە و زیانی کەمترە بەبەراورد بە فیلەرەکە، چونکە هەندێک کەس هەستیاریان دەبێت بەرامبەر فیلەرەکە کە ئەمەش بۆمان دەرناکەوێت پێشوەخت بۆئەوەی بزانین ئەم کەسە هەستیاری هەیە بەرامبەر بەم ماددەیە یان نا تا بەکاری دەهێنێت یان هەندێ جار وادەکات ببێتە هۆی دروستبوونی ئیلتیهاب لەو پێستە، لەسەرەتایی بەکارهێنانیشیدا تۆزێک ئازار و شین بوونەوە لەو پێستە دروستدەکات، بەڵام بۆماوەیەکی کاتییە و نامێنێت".

ئەوە هەر کوردستان نییە کە کچان ئەم ماددانە بەکاردەهێنن بۆ جوانکاری، بەڵکو لەزۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانیش بەکارهێنەرانی بۆتۆکس و فیلەر زیاترە لە بەکارهێنەرانی چارەسەرە ئازار شکێنەکان.

د. دەشنێ باسی لەوەشکرد "ئێستا لەجیهاندا زۆرترین چارەسەری جوانکاری کە بکرێت بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەرە لە ئەمریکاش بەپلەی یەکەم دێت لەبەکارهێنانی ئەم دووجۆرە ماددەیە، لەکوردستانیش بەشێوەیەکی بەرچاو لەمدواییە بەکارهێنانی ئەم ماددانە رووی لەزیادبوون کردوە".

هەرچەندە ماددەکان تەنها چارەسەرێکی کاتین بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بەڵام نرخەکەی گرانە، گرانی نرخی ماددەکان چارەسەرە کاتییەکەیشی واینەکردوە کە بەکارهێنەرانی کەمکاتەوە.

ئەو پسپۆرە وتیشی "بەگوێرەی جۆری مادەکە و شۆێنی دروستکردنیان نرخەکانیان دەگۆرێت کە بۆتۆکس بۆ هەر سیسییەک لە130 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 240 دۆلار، فیلەریش بەهەمان شێوە لە 150 دۆلارەوە تاوەکو300 دۆلار کە بەپێی مارکەی ماددەکە ئەم نرخە دەگۆڕێت، ئەم ماددانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەپێستدا دەمێننەوە کە جۆرێکیان بۆ 6 مانگە و جۆرێکی تریان بۆ 12 مانگ، پاشان دەتوێنەوە لەنێو پێستدا و پێستەکە وەکو پێشوتری لێدێتەوە".

د.دەشنێ لەتیف ئەوەشی ئاشکراکرد "تاکە کێشە لەکاتی بەکارهێنانی فیلەر لەبەردەم پزیشکەکان ئەوەیە کە پێشوەخت ناتوانین دیاری بکەین ئەم کەسە هەستیاری هەیە بەو ماددە یان نە هەندێ جار دوای چەند مانگێک دەردەکەوێت هەستیاری (حەساسیە) لەو پێستە دروستدەکات، بەشێکی زۆری پزیشکەکان کە لەو بوارە کاردەکەن زۆر پرۆفیشناڵانە و بەوردی لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم ماددانە بۆ هاوڵاتیان دەجوڵێنەوە".

خوێندکارێکی زانکۆش کە بەکارهێنەری بۆتۆکسە باسی لەوەکرد کە ئەو ئامادەنییە جارێکی تر بۆ هیچ بەشێکی پێستی ئەو ماددانە بەکاربهێنێتەوە.

هانا جەلال تەمەن 23 ساڵ کە خوێندکاری زانکۆیە بەدوارۆژی ڕاگەیاند "پێش 6 مانگ بۆتۆکسم بۆلێوم بەکارهێنا لێوم بچووک بوو، پێمخۆشبوو تۆزێک ئەستووری بکەم، سەردانی سەنتەرێکی جوانکاریم کرد و بەکارمهێنا ئەوەی من زۆر سەرکەوتووبوو بەوشێوە دەرچوو کە خۆم دەمویست، بەڵام هەندێک هاوڕێی ترم بەکاریانهێناوە سەرکەوتوو نەبووە چارەسەرەکەیان لەبری ئەوەی جوانیان بکات ناشرینتر دەرچوو، بۆیە دەبێت هەموو ئەگەرێک لەبەرچاوبگریت لەکاتی بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەر، من پەشیمان نیم لەوەی کردومە، بەڵام حەزناکەم جارێکی تر بیکەمەوە".

قەیرانی دارایی و گرانی نرخی ماددەکان و تێچووی کارەکەش واینەکردووە کاربکاتە سەر خانمان بۆئەوەی دووربکەونەوە لەبەکارهێنانی ئەم ماددانە.

کارمەندی سەنتەرێکی جوانکاری کەنەیویست ناوی ببرێت ئەوەی خستەڕوو "رۆژانە زیاد لە 10 خانم سەردانمان دەکەن بۆ بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەر، زۆربەشیان بۆ سمت و سنگ و لێو و روومەت هەندێ جار بۆ بەرزکردنەوەی برۆش بەکاری دەهێننن تادێت بەکارهێنەرانی ئەم ماددانە ڕوو لەزیادبونە".

بەپێی ئاینی ئیسلامیش دەستکاریکردنی ئەندامانی لاشە لەکاتێکدا پێوست نەبێت حەرامە و مامۆستایەکی ئاینیش ئەوە دەخاتەڕوو ئەو ماددانەی ئێستا خانمان بەکاری دەهێنن زیادەڕۆیی کردنە و بەپێی ئاینی ئیسلام دروست نییە.

م. محمەد فەرج مامۆستایی ئاینی ڕایگەیاند "خوا مرۆڤەکانی بەجوانترین شێوە دروست کردووە دەستکاری کردن و گۆرینی شێوەی ئەندامانی لاشە لەکاتێکدا زۆر پێویست نەبوو بەپێی شەرع رێگەپێدراو نییە و زیادەڕۆییە".

لە ساڵی 2000وە لەلایەن کۆمپانیای ئێف دی ئەی بۆتۆکس خرایە بازاڕ کە لە کۆمەڵێک ئەنتی بایۆتیک پێکدێت و کار دەکاتە سەر ماسوولکەکانی پێست و بەشێوەی دەرزی دەدرێت لەژێر پێست.

|3482 جار خوێندراوەتەوە|
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا