• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

بەهۆی دەرنەچوونی لەتێستی ئەلکحول، فلای دوبەی سزاى فرۆکەوانێک ده‌دات

بەهۆی دەرنەچوونی لەتێستی ئەلکحول، فلای دوبەی سزاى فرۆکەوانێک ده‌دات

هێڵی فڕۆکەوانی فلای دوبەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند فڕۆکەوانێكی هێڵەکە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە بەهۆی دەرنەچوونی لەتێستی ئەلکحول، بەرلەئەنجامدانی گەشتێکی ئاسمانی لە نیپاڵەوە بەرەو ئیمارات رۆژی یەکشەممەى رابردوو.

وتەبێژی فلای دوبەی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ڕاگەیاند کاپتنەکە"تێستکراوە و دەرکەوتووە ئاستی ئەلکحول لەخوێنیدا زیاتربووە لەئاستی یاسایی رێگەپێدراو"ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە ئاشکرایکردووە کە فرۆکەوانەکە مەستە.

بەرلەسواربوونی فرۆکەکە، کاپتنەکە تێستی ئەلکحولی بۆکراوە و دەرکەوتووە کەناتوانێت فرۆکەوانی بکات. بەهۆی ئەمەوە، هێڵە ئاسمانیەکە فرۆکەوانێکی دیکەی ناردووە بۆ کاسماندوی پایتەختی نیپاڵ بۆ شوێنگرتنەوەی کاپتنەکە و ئەنجامدانی گەشتەکە بەرەو دوبەی، لەئەنجامی ئەمەشدا گەشتەکە ١٠ کاتژمێر و ٣٠ خولەك دواکەوتووە. 

بەپێی وتەبێژی فلای دوبەی، هێڵە ئاسمانیەکە دەستیکردووە بەئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە و کاپتنەکە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. 

فلای دوبەی ناوی فرۆکەوانەکەی ئاشکرانەکردووە و، ڕوون نیە هێڵە ئاسمانیەکە چ جۆرە رێکارێك لەدژی کاپتنەکە دەگرێتەبەر. 

|1139 جار خوێندراوەتەوە|