• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەبونی منداڵدا

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەبونی منداڵدا
منداڵان ھەندێ جار توشی شەپۆلی توڕەبوون دەبن و پەنای بۆ دەبەن لەپێناو بەدیھێنانی داخوازیەکانیاندا، خۆیان بەزەویدا دەکێشن و ھاوار دەکەن تا ئەوەی دەیانەوێ بەدەستی بھێننن ، بەڵام لەبەرامبەردا چەند بنەمایەک ھەیە دەبێ بەدی بێت بۆ مامەڵەکردنی دایکان و باوکان لەگەڵ ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتەی منداڵاندا:
١. لەبەرامبەر توڕەیی منداڵدا نابێ تۆش توڕە بیت لەھەمان کاتدا نابێ خۆت بەدەستەوە بدەیت و ئەمەش بەھۆکارێکی باش بزانێ و دووبارەی بکاتەوە زوو زوو.
٢. گفتوگۆی راستەقینە و ئاقڵانە لەگەڵ منداڵەکەت و دەرخستنی زیانی توڕەیی لەسەر باری تەندروستی و پەیوەندییەکانی بەکەسانی ترەوە.
٣. گەیشتنە چارەسەری گرفتەکە: تا بزانیت بۆچی منداڵ بەم جۆرە دەکات و بۆ دەگاتە ئەم ھەڵسوکەوتە، ئایا تەنیا بۆ راکێشانی سەرنجی تۆیە یان دەیەوێ گرنگی زیاتری پێ بدەیت.
٤. تۆ نمونە و پێشەنگ بە بۆی: منداڵان بەردەوام چاودێری دایکان و باوکان دەکەن ئەگەر تۆش تورەیی منداڵەکەت بەگفتوگۆی ھێمنانە وەڵام بدەرەوە و ئەمەش وادەکات باشتر بیر بکاتەوە و مامەڵە بکات.
٥. داوای ھاوکاری بکە لەدوای ئەم ھەوڵانە ئەگەر توڕەیی منداڵەکەت لەکۆنترۆڵ دەرچو دەبێ داوای ھاوکاری بکەیت لەراوێژکارێکی دەروونی تایبەت
|1283 جار خوێندراوەتەوە|