• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

حەوت جۆری خواردن پێویستی بە ساردکەرەوە نییە

حەوت جۆری خواردن پێویستی بە ساردکەرەوە نییە

ساردکەرەوە، ئامێرێکی گونجاوە بۆ خراپ نەبوونی ئەو خۆراکانەی رۆژانە دەیکڕین و ئامادەیدەکەین، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و گەرمادا، بەڵام بەپێی هەواڵێکی سەنتەری (Good Housekeeping Institute (GHI کە لەلایەن ماڵپەڕی rotana بڵاوکراوەتەوە حەوت جۆری خواردن کە رۆژانە دەیکڕین پێویستی بە ساردکەرەوە نییە.

1-شوتی، لە پلەی گەرمی ئەو ژوورەی تێیدایت ئاسایی دەمێنێتەوە، ئەگەر لەت نەکرابێت.

2-ئەڤۆگادۆ، بێگومان دەتوانیت لە ساردکەرەوە بیپارێزیت، بەڵام دەتوانیت لە کیسێکی کاغەزیشدا بەبێ ساردکەرەوە بیپارێزیت.

3-قاوە، رەنگە بڵێن کە سەری قاوەکەت کردەوە دەبێت بیخەیتە ساردکەرەوە، لەبەر مانەوەی بۆنەکەی، بەڵام ئەمە دوورە لە راستییەوە و لە دەرەوەی ساردکەرەوەش کێشەی نییە.

4-سیر، تەنها پێویستی بە جێگایەکی وشکە.

5-تەماتە، پێکهاتەیەکی سەرەکی چێشتخانەیە، بەڵام لە پلەی گەرمی ژوورە ئاساییەکەتدا دەمێنێتەوە و تێکناچێت.

6-نان، بۆ ئەوەی بە تازەیی بمێنێتەوە دەیخەنە ساردکەرەوەوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان نانی بەستوو، زیانی هەیە.

7-پیاز، بەهەمانشێوەی سیر تەنها پێویستی بە جێگایەکی وشکە.

|1421 جار خوێندراوەتەوە|