• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

بەهۆی بومەلەرزەكەی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 253 كەسی دیكەش برینداربوون

بەهۆی بومەلەرزەكەی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 253 كەسی دیكەش برینداربوون

بەهۆی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداو 253 كەسی دیكەش برینداربوون. 

ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلەی بە پێوەری رێختەر روویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بومەلەرزەكەوە سێ كەی گیانیان لەدەستداوەو 253 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، بومەلەرزەكە كاتژمیر 2:43 خولەكی سەرلەبەیانی بووە و ئامارەكان ئەوەیان خستووەتەروو كە دایكێكی دوو گیان گیانیان لە دەستداوە، دواتر سەرژمێریەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە ژمارەی قوربانیەكان بووەتە سێ كەس.

تیمەكانی فریاكەوتنی كرماشان، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكان و توانیویانە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی رزگار بكەن.

|1244 جار خوێندراوەتەوە|