• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

کچێکی ئێزیدی دوای بینینەوەی داعشەکەی خاوەنی لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە کوردستان

کچێکی ئێزیدی دوای بینینەوەی داعشەکەی خاوەنی لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە کوردستان

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی، ئەو کچە ئێزیدیەی داعش وەکو کۆیلە فرۆشتبووی چیرۆکی خۆی لەبارەی بینینەوەی خاوەنە داعشەکەی لەئەڵمانیە دەگێڕێتەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان.

ئەو کاتەی داعش ناوچەکەیانی داگیرکرد، ئەشواق تەمەنی تەنیا ١٤ ساڵ بوو. لەکاتی هێرشی داعشدا بۆسەر ناوچە ئێزیدی نشینەکان، داعش هەزاران ژنی ئێزیدی بەکۆیلە گرت کە ئەشواق یەكێك بوو لەو ئافرەتە ئێزیدیانەی لەلایەن داعشەوە بەکۆیلەکران و بازرگانیان پێوەكرا. چەکدارانی داعش ئەشواقیان بە ١٠٠ دۆلار بەپیاوێك فرۆشتووە بەناوی ئەبو هومام.

ئەشواق کەلەلایەن ئەو پیاوەوە لێیدراوەو دەستدرێژی کراوەتەسەر، دوای سێ مانگ دەتوانێت لەدەستی ئەو پیاوە رابکات و لەگەڵ دایك و برایەکیدا رۆیشتوون بۆ ئەڵمانیا.   

چەند مانگێك لەمەوبەر، لەسەر شەقامێکدا لەدەرەوەی سوپەرمارکێتێك لەئەڵمانیا، ئەشواق گوێی لەناوی خۆی دەبێت کاتێك کەسێك بانگی دەکات.
ئەشواق دەڵێت " لەڕێگای گەڕانەوە لەخوێندنگا ئۆتۆمبێلێك لەتەنیشتمەوە راوەستا. پیاوێك لەپێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوو. بەئەڵمانی قسەی لەگەڵم کردو پرسی: 'تۆ ئەشواقی؟' من زۆرترسام. ووتم: نەخێر، تۆ کێی؟"

ئەشواق دەڵێت دواتر ئەو پیاوە وەڵامی دامەوەو ووتی، "دەزانم تۆ ئەشواقی، من ئەبو هومامم". دواتر ئەو پیاوە بەعەرەبی قسە لەگەڵ ئەشواق دەکات و دەڵێت "من تۆ دەناسم، وە دەزانم لەکوێ دەژیت و لەگەڵ کێ دەژیت".

ئەشواق دەشڵێت ئەو پیاوە هەموو شتێکی لەبارەی ژیانی منەوە لە ئەڵمانیا دەزانی. قەت باوەڕم نەدەکرد لەژیانمدا شتێکی ئەوا لەئەڵمانیا ببینم.

ئەو هەروەها دەڵێت، "من خێزانەکەم و وڵاتەکەم بەجێهێشت و رۆیشتم بۆ ئەڵمانیا بۆئەوەی ئەو ئازارەم بیرچێتەوە. دوا شت کەچاوەڕێم دەکرد بینینی خاوەنە داعشەکەم بوو لە ئەڵمانیا".

داواکاری فیدڕاڵی ئەڵمانیا دەڵێت ئەشواق چەند رۆژێك دوای بینینی ئەو پیاوە، هەواڵی بەپۆلیس داوە لەبارەی رووداوەکەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا وێنەی ئەلکترۆنی گومانلێکراوەکەیان دروستکردووە و داوایان لەئەشواق کردووە هەر کاتێک ئەبو هومامی بینیەوە دەستبەجێ پەیوەندیان پێوەبکات. 

لەترسی دووبارە بینینەوەی خاوەنە داعشەکەی و هەروەها ئارەزووی بۆ بینینەوەی چوار خوشكە رزگارکراوەکەی لەدەستی داعش، ئەشواق ئەڵمانیای بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

فرۆکێ کۆلێر، وتەبێژی دادگای باڵای ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە پۆلیس هەموو هەوڵێکیانداوە بۆ دۆزینەوەی ئەبو هومام، بەڵام نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.
چالاکوانانی ئەڵمانیا دەڵێن لەوانەیە ئەمە تەنیا کەیس نەبێت.

دوزێن تێکال، چالاکوان و دامەزرێنەری رێکخراوی هاوار لەئەڵمانیا کە بەرگری لەمافی ئێزیدیەکان دەکات، دەڵێت چەندین کەیسی دیکەی هاوشێوەی لەئەڵمانیا بیستووە کە پەنابەرە ئێزیدیە ژنەکان چەکدارانی داعشیان لەئەڵمانیا ناسیوەتەوە. 

ئەشواق ئێستا لەکوردستانەو لەکامپێكی ئێزیدیەکاندا دەژیت و دەڵێت لەگەڵ خێزانەکەی دەیانەوێت ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن. ئەشواق دەشڵێت "ئەگەر دنیا وێران بێت، جارێکی دیکە ناڕۆمەوە بۆ ئەڵمانیا".

خێزانەکەی ئەشواق لەئێستادا داواکاریان پێشکەشكردووە و دەیانەوێت لەڕێگەی پرۆگرامێكی تایبەتەوە بۆ ئەو ژنە ئێزیدیانەی لەلایەن داعشەوە بەدیل گیرابوون لە ئوستراڵیا نیشتەجێببن

|1664 جار خوێندراوەتەوە|