• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

مێژووی دەربەندیخان ١٩٥٤-١٩٩١

مێژووی دەربەندیخان  ١٩٥٤-١٩٩١

مێژوى ده‌ربه‌ندیخان به شی یه که م

له‌ بنیات نانه‌وه‌ تا چركه‌ ساتى راپه‌رین له مالبه رى كه نجانى ده ربه نديخان وه ركيراوه

1954 - 1991 نوسینى : یاسین رسول عوسمان

بنیات نانى ده‌ربه‌ندیخان

ناوى ده‌ربه‌ندیخان :

له‌ ئامێزى چیاى به‌رانان و چیاى سه‌ر كه‌شى زمناكۆ شارێكى هێمن راكشاوه‌ و هه‌ردوو رووبارى سیروان و چه‌مى دێوانه‌ وه‌ك ملوانكه‌یه‌كى په‌لكه‌ زێرینه‌ كراونه‌ته‌ گه‌ردنى ئه‌و شاره‌ى ناوى ( ده‌ربه‌ندیخانه‌ )

زۆرن ئه‌و كه‌ڵه‌ مرۆڤانه‌ى ناوو نازناویان له‌ ژیانى كورده‌واریماندا جىَ هێشتووه‌ و وه‌ك كه‌له‌پورو كه‌بتورو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین 0 به‌ڵام بىَ ئاگاین نازانین كه‌ى و چۆن و له‌ كوىَ له‌ دایك بوون و ناوو نازناویان له‌ چى یه‌وه‌ هاتووه‌ ؟ بۆ ئه‌وه‌ى دیرۆكى نزیكى ئه‌م شاره‌و ناوى زیاتر یزر نه‌بێت ده‌گه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر ناوى ده‌ربه‌ندیخان له‌ چى یه‌وه‌ هاتووه‌ ؟

سه‌باره‌ت به‌ ناوى ده‌ربه‌ندیخان دوو بۆ چوون هه‌یه‌ :-

بنه‌ره‌تى ووشه‌ى (خان )

یه‌كه‌میان :- له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كاندا پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ده‌سه‌لاَت بووه‌ ( محمد خان , احمد خان ) باج و سه‌رانه‌ى له‌ خه‌ڵك سه‌ندوه‌و له‌و ده‌ربه‌نده‌دا كه‌ كاروانچیه‌كان گوزه‌ریان پیادا كردووه‌ , ئه‌م پیاوه‌ (خان ) ێكى هه‌بووه‌ وه‌ك ( دیوه‌خان ) یا ( ئوتێل ) به‌ گوزارشى ئه‌مرۆ بۆ حه‌وانه‌وه‌ى كاروانچیه‌كان ئه‌م خانه‌ چه‌ند ژوورێكى گه‌وره‌و فراوانى تێدا بووه‌ به‌ قسڵ دروست كراوه‌ 0

دووه‌م :- ( خان ) له‌كورده‌واریدا به‌و شوێنه‌ ده‌ووترێت كه‌ ووڵاخ و ئاژه‌ڵى تێدا ده‌به‌سرێته‌وه‌ و له‌ گه‌ور گه‌وره‌تره‌ ,له‌ گوىَ چه‌مى سیرواندا ئه‌م (خان ) ه‌ هه‌بووه‌و بۆ كاروانیه‌كانى عێلى جاف كه‌ وولاَخه‌ كانیان تێدا به‌ستوه‌ته‌وه‌ و خۆشیان له‌ شوێنه‌ باشه‌كانى دا پشوویان داوه‌ 0

سه‌باره‌ت به‌ناوى (ده‌ربه‌ند ) ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره‌ى ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو چیا پىَ ى ده‌ووترێت ده‌ربه‌ند , له‌نێوان زنجیره‌ چیاى به‌رانان و زمناكۆدا رووبارى سیروان گوزه‌رى كردووه‌ و گه‌رمیان و كوێستانیان كردوه‌ , به‌ نێوان ئه‌و دوو چیایه‌ ووتراوه‌ ده‌ربه‌ند و له‌ نزیكیشه‌وه‌ (خان ) یك هه‌بووه‌ , ئیتر ناو نراوه‌ , ئه‌و ده‌ربه‌نده‌ى خانه‌كه‌ى تێدایه‌ و پاشان ناسراوه‌ به‌ ده‌ربه‌ندیخان 0

سه‌لیم پیرك :-

بنه‌چه‌ى شارى ده‌ربه‌ندیخان له‌و گونده‌وه‌ ده‌ست پىَ ده‌كات كه‌ له‌ بنارى چیاى تونیله‌كه‌دا بووه‌ و ناوى گوندى ( سه‌لیم پیرك ) بووه‌ ناوه‌كه‌ى له‌ پیاوه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئاوه‌دانى كردووووه‌ته‌وه‌ ,( صاڵحى پیرك و سان ئه‌حمه‌د و حمه‌ ئه‌مین عبدالقادر ( حمه‌ امین سه‌لمه‌ , كاكه‌ امین ) ریش سپى ئه‌م گونده‌ بوون و نزیكه‌ى (20) ماڵێك بون , له‌به‌ره‌ى خۆرئاواى ئه‌م گونده‌وه‌ به‌ دوورى دوو كیلۆ مه‌تر یان كه‌متر هه‌شت نۆ ماڵێك هه‌بوون له‌ نزیك سه‌رچاوه‌ى ئاوێك كه‌ ئاسك بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ روویان تىَ كردووه‌ و ناوى ( كانى ئاسكان ) بووه‌و ( فقىَ محمودى وه‌ڵه‌د به‌گى ) ئاوه‌دانى كردوه‌ته‌وه‌ و پاشان ئه‌م ئاوه‌ چووه‌ بۆ گوندى كانى سارد 0

وارماوا :-

پێش ئه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ببێته‌ ناحیه‌ و قه‌زا . ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌ زیاتر له‌ (55 ) گوند ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ پێ ى ووتراوه‌ ( وارماوا ) وارماوا له‌ گوندى كانى میلى زه‌رایه‌نه‌وه‌ ده‌ست پىَ ده‌كات و گونده‌كانى ( شه‌مه‌ , ویاه‌كه‌ , پاشارىَ , ئه‌حمه‌دبرنده‌ , وازۆڵ , گولاَن , میره‌دىَ , چناره‌ , بیركىَ و له‌به‌شى ئه‌م دیوى تونیله‌كه‌و خۆرئاواوه‌ دێوانه‌ ,زه‌له‌ره‌ش , سۆفى وه‌نه‌كان , فقىَ جنه‌ , چه‌مه‌رگه‌ و پاشان له‌باشوره‌وه‌ ده‌ره‌دۆین , گولاَن . پونگڵه‌ , بانى خێلاَن .. هتد ) له‌ خۆ ده‌گرێت سه‌ره‌تا ئه‌م ناحیه‌ ( چه‌مه‌رگه‌ ) بووه‌و پاشان گوازرایه‌وه‌ چناره‌ و پاشان هێنرایه‌ ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و به‌رێوه‌به‌رى ناحیانه‌ ناویان ماوه‌ و له‌ گوندى چه‌مه‌رگه‌ ده‌ست به‌كاتربوون بریتین له‌ ( پاشا شێت . حسین به‌گ . عارفه‌ فه‌نى . شه‌وكه‌ت به‌گ )

پێگه‌ى جوگرافى ده‌ربه‌ندیخان :-

ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌وێته‌ سنورى عێراق و ئیرانه‌ 0 له‌ئاستى عیراقدا ده‌كه‌ویته‌ رۆژهه‌ڵاتى شارى به‌غداد ى پایته‌خت به‌دوورى (270 كم ) هه‌روه‌ها باشورى رۆژهه‌لاَتیشى شارى سلێمانى به‌دوورى ( 67 كم ) باكورى رۆژهه‌لاَتى شارى كه‌لار به‌دوورى ( 77كم ) 0

له‌ باكوره‌وه‌ زنجیره‌ چیاى به‌رانان كه‌ له‌ده‌ربه‌ندیخاندا ناسراون به‌ كه‌ژى ( قاشتى 0 سه‌لیم پیرك 0 ناوتاق 0 فقىَ جنه‌ ) واته‌ به‌ناوى گونده‌كانه‌وه‌ , له‌رۆژهه‌لاَته‌وه‌ چیاى سه‌ركه‌شى ( زمناكۆ ) كه‌ ( 1247 پىَ ) به‌رزه‌ و پاشان شتخه‌كانى خۆشك به‌مۆ 0 داڵه‌هۆ ) و رووبارى سیروان 0

له‌رۆژئاواى چه‌مى دێوانه‌و گوندى كانى سارد و چیاكانى ( گولاَن و زه‌رده‌ ) و له‌ باشووره‌وه‌ كه‌نده‌ڵانێكى گه‌وره‌ كه‌ پردێكى له‌سه‌ر دروست كراوه‌ و ناسراوه‌ به‌ پردى ( دێوانه‌ ) و نزیك تێك رژانى ئاوى چه‌مى دێوانه‌ به‌ رووبارى سیروان , پاشان گونده‌كانى ( بانیخێڵان 0 بساكان 0 پونگڵه‌ ) ده‌وریان داوه‌ 0

ئاماژه‌كانىئاوه‌دان بوون :-

پێش سالاَنى 1954 وه‌ك ووتمان ته‌نها گوندێك هه‌بووه‌ به‌ناوى ( سه‌لیم پیك ) و عێلى جافه‌كان به‌و ده‌ربه‌نده‌ى خانه‌كه‌ى تێدا بووه‌ كوێستان و گه‌رمیانیان كردووه‌ و ئاوه‌دانیه‌كى ئه‌و تۆى تێدا نه‌بووه‌ ته‌نها چه‌ند دوكانێك له‌ ده‌ربه‌نده‌كه‌دا هه‌بووه‌و له‌ گوىَ چه‌مى سیرواندا یه‌كه‌م دوكاندار بوون ئه‌وانیش ( حاجى شێخ تۆفیق ) پاش ئه‌و ( عبدالقادر ملا سعید ) ێابر كریم ) دوكانیان داناوه‌ 0

ریش سپیان ده‌ڵێن له‌ ساڵى 1937 رێگه‌ى سلێمانى ده‌ربه‌ندیخان له‌ عه‌ربه‌ته‌وه‌ ده‌ستى پىَ كردووه‌ و له‌ باشوره‌وه‌ له‌ جه‌له‌و لا و كوڵه‌ جۆوه‌ بۆ ده‌ربه‌ندیخان , رێگه‌كه‌ زۆر سه‌خت بووه‌ بۆیه‌ ( TNT) یان به‌ كار هێناوه‌ بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى به‌رده‌كانى سه‌ر رێگه‌ شایانى باسه‌ كرێكار هه‌بووه‌ به‌ 40 فلس ئیشى كردووه‌ تێدا له‌ به‌شى باشورى ده‌ربه‌ندیخاندا و له‌ سه‌ر رێگه‌ى ئێسته‌ى كه‌لار و پێش ئه‌وه‌ى بگه‌یته‌ پرده‌كه‌ى دێوانه‌ . شوێنێك هه‌یه‌ پىَ ىوتراوه‌ ( شه‌یتان بازار ) له‌به‌ر چاڵ و چۆڵى و درك و داڵى زۆر كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بىَ زیان و به‌سه‌لامه‌تى گوزه‌رى تێدا بكات 0

گرنگترین ئه‌و رێگایانه‌ى بوونه‌ته‌ هۆیه‌ك بۆ ئاوه‌دانى ئه‌م شاره‌ رێگه‌ى ( ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانى ) یه‌ كه‌ تونیله‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه‌ و ناوچه‌ى شاره‌زوورو سلێمانى و گه‌رمیانى پێكه‌وه‌ گرىَ ئه‌دات له‌ باشوره‌وه‌ پردى دێوانه‌ كه‌شارى كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌, له‌ باشورى رۆژهه‌لاَته‌وه‌ پردى ژاڵه‌ ناو كه‌ گونده‌كانى ئه‌و به‌رى سیروان تا سنورى ئیران به‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ . له‌ باكورى رۆژهه‌لاَته‌وه‌ رێگه‌ى سه‌ربه‌ربه‌سته‌كه‌ كه‌ ناوچه‌ى زمناكۆو شه‌مێران نزیك ده‌كاته‌وه‌ , له‌ به‌شى رۆژئاواوه‌ دیسان پردێكى تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌مى دێوانه‌ و رێگه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى ناوچه‌ى قه‌ره‌داغه‌ به‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ و رێگه‌ى پشت گوىَ خراوى تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر شاخى قاشتى , به‌لاَم ئه‌م رێگه‌یه‌ زیتر هێڵى سه‌ربازى بووه‌ له‌سه‌ر ده‌مى جه‌نگى ئێراق - ئێراندا به‌كار هاتووه‌ 0

رواڵه‌ته‌كانى شارى ده‌ربه‌ندیخان :-

كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخاندا كۆبوه‌ته‌وه‌ ناوازه‌ن و كه‌ده‌گمه‌ن له‌ شارێكدا له‌م جیهانه‌دا به‌و شێوه‌ جوانه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌ك ده‌كه‌ون ئه‌وانیش بریتین له‌ :-

1) دوو تونیل

2) به‌ربه‌ستى ده‌ربه‌ندیخان , ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان

3) ویستگه‌ى كارۆئاوى ده‌ربه‌ندیخان

4) كارگه‌ى ئاوى كانزایى بانى خێلاَن

( دوو تونیل )

ساڵى 1954 به‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندن و ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ى شارى ده‌ربه‌ندیخان داده‌نرێت له‌و ساڵه‌دا ده‌ست كراوه‌ به‌ دروست كردنى تونه‌یلى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دروست كردنى به‌ربه‌سته‌كه‌دا له‌ لایه‌ن شه‌ریكه‌یه‌كى ئه‌مریكیه‌وه‌ به‌ناوى ( d.k.c ) ئه‌م تونه‌یله‌ى خواره‌وه‌ تیره‌كه‌ى 9م و درێژیه‌كه‌ى 400 م له‌ساڵى 1959 ده‌ست كراوه‌ به‌ كۆنكریت كردنى له‌ شوباتى 1959 ته‌واو بووه‌ 0 له‌م تونه‌یله‌دا ( 227626 م ) خۆڵ و به‌رد ده‌ركراوه‌ و ( 11155) م3 كۆنكرێت كراوه‌ و (611 ) ته‌ن شیشى تێدا سه‌رف كراوه‌ 0

سه‌باره‌ت به‌ تونه‌یلى سه‌ره‌وه‌ى رێگاى ده‌ربه‌ندیخان سلێمانى له‌ كۆتایى په‌نجاكاندا ئه‌ویش ده‌ست كراوه‌ به‌ دروست كردنى له‌ لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى ه‌ره‌نسیه‌وه‌ , ئه‌م تونه‌یله‌ درێژیه‌كه‌ى ( 720 م ) له‌ شێوه‌ى نیوه‌ بازنه‌دا یه‌ و تیره‌كه‌ى ( 9 ) م مه‌تره‌ 0

ده‌وترێت چوار كریكار له‌ دروست كردنى دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و یه‌كێكیان ناوى ( عارف باقوبه‌ره‌یى ) بووه‌و پیاوێكیش كه‌م ئه‌ندام بووه‌و قاچێكى په‌ریوه‌ به‌ناوى ( مه‌لا غفور فقى على ) شایانى باسه‌ له‌ و كاته‌دا ( عبدالكریم قاسم ) سه‌ره‌ك كۆمارو( عبدالحلیم الراوى ) وه‌زیرى ئاودێرى عێراق بووه‌ 0

(ئه‌ستێل) ى كورده‌وارى

به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان سه‌رقاڵى كشتیارى بوون و روو به‌ رووى قه‌یرانى بىَ ئاوى بوونه‌ته‌وه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بیر له‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ شتێك داهێنراوه‌ وه‌ك به‌ربه‌ست ناونراوه‌ ( ئه‌ستێڵ ) یان هه‌ستیڵ

ئه‌ستێلڕ له‌ شوێنێكى به‌رزداو چوار دیوارى توكمه‌ى به‌ قوور و كا شێلراو كه‌ ئاو دزه‌ نه‌كات و له‌ پێگه‌یه‌كى پته‌ودا دروست كراوه‌ كه‌ ئاویان تێدا كۆكردوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى سوود لێوه‌رگرتن بۆ كاتى بىَ ئاوى یا له‌ كاتى پێویستدا 0

پاش به‌كار هێنانى چیمه‌نتۆ كاره‌كه‌ ئاسانتر بوو له‌ رووى خێرایى به‌ده‌سته‌وه‌ هاتنى كاره‌كه‌و له‌بغكردنى دیواره‌كانى , له‌ به‌شى پێشه‌وه‌ى ئه‌ستێڵه‌كه‌دا بۆریه‌ك به‌ ئه‌ندازه‌ى پێویست به‌ ویستى جوتیاره‌كه‌ داده‌نرێت له‌و بۆریه‌وه‌ به‌ پىَ ى پێویست ئاوى لىَ به‌رده‌درێته‌وه‌ , هه‌نوكه‌ هه‌ستێڵ له‌ ناوچه‌ كشتوكاڵى یه‌كاندا هه‌ر ماوه‌و به‌كار ده‌هێنرێت و هه‌ندىَ جار مندالاَن مه‌له‌ى تێدا ده‌كه‌ن 0

سووده‌كانى به‌ربه‌ست :-

به‌ربه‌ست دروستكردنى دیمه‌ن و راده‌ى پێشكه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌وڵه‌تێك نیشان ئه‌دات چونكه‌ رۆڵى گه‌وره‌و هه‌یه‌ له‌ ژیانى ئابورى ه‌ سیاسیدا گرنگترین بواره‌كانى سوود مه‌ند بوون له‌به‌ر به‌ست بریتیه‌ له‌ :

1)كۆكردنه‌وه‌و گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌كاتى لافاو و زۆر بارانیدا بۆ كاتى بىَ ئاوى و ووشكه‌ ساڵى بۆ پاراستنى زه‌وى و زارى كشتیاران له‌ زه‌ره‌رو زیانى لافاو كه‌ چه‌ندین جار لافاو زیانى له‌به‌رهه‌مه‌ كشتیاریه‌كان داوه‌ 0

2)كارپێكردنى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بۆ به‌رهه‌م هێنان و دروستكردنى ووزه‌ى كاره‌با ,ئه‌مه‌ش واته‌ خه‌رجدانى هه‌وڵێكى كه‌م بۆ وه‌ده‌ست هێنانى وزه‌یه‌كى كه‌هرۆ ئاوى زۆر گرنگ كه‌ سامانێكى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى به‌نرخه‌

3)حه‌وزى به‌ربه‌سته‌ له‌ رووى ئابووریه‌وه‌ گرنگى زۆى هه‌یه‌ بۆ به‌خێو كردن و بره‌و دان به‌سه‌روه‌ت سامانى ماسى كه‌ ئه‌مه‌ش رۆڵى باش ده‌گێرێت له‌ دابینكردنى گۆشت بۆ به‌كار هێنانى مرۆڤه‌كان , سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش سه‌دان خێزان ژیان و گوزه‌ران و داهاتیان له‌سه‌ر راوكردنى ماسى یه‌ , له‌ به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین راوچى بژێوى رۆژانه‌یان له‌سه‌ر ماسى یه‌و دیارى ترین جۆره‌كانى ماسى له‌ حه‌وزى ئاوه‌كه‌دا بریتین له‌ ( سوره‌ . زه‌رده‌ . مشاره‌. گه‌را . جۆرى بزه‌ . چاتكه‌ . مارماسى . سه‌گڵاوه‌ ) به‌ووته‌ى یه‌كێك له‌ راوچیه‌كان داهاتى باشه‌ نزیكه‌ى سه‌د به‌له‌مێك كارى تێدا ده‌كه‌ن . به‌ڵام هێشتا به‌ شێوه‌ى زانستى و دروست له‌م بواره‌دا سوودى لىَ وه‌رنه‌گیراوه‌ .

4) به‌ربه‌سته‌كان دیمه‌نێكى جوان و كه‌ڤاڵێكى ره‌نگین ده‌به‌خشێته‌ ناوچه‌كانیان و ده‌بێته‌ مایه‌ى راكێشانى سه‌رنجى گه‌شتیاران واته‌ ده‌بێته‌ هۆكارى ره‌خساندنى هاوینه‌ هه‌وار و كه‌ش و هه‌واى گه‌شت و گوزار و بره‌و دان به‌ گه‌شتیارى . هه‌روه‌ها له‌ وولاَته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت

به‌ربه‌ستى ده‌ربه‌ندیخان :-

به‌ربه‌ستى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ ئاودێرىیه‌ جوانه‌كانى كوردستان كه‌ دیمه‌نێكى ئه‌فسوناوى و كه‌ڤاڵێكى نه‌خشینى ده‌شتى شاره‌زوره‌ ، مرۆڤ له‌ نزیكى ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا زیاتر هه‌ست به‌ جوانى و رِازاوه‌یى كوردستان ده‌كات ، ئه‌م به‌ربه‌سته‌ رِازاوه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشورى رِۆژهه‌لاتى شارى سلێمانى و رِۆژهه‌لاَتى شارى ده‌ربه‌ندیخان و نزیكه‌ى ( 5 ) كم له‌م شاره‌وه‌ دوره‌ ، له‌نێوان دوو چیاى سه‌ركه‌شدا ، شاخى زمناكۆ له‌ به‌شى باشورى رِۆژهه‌لاَت و شاخى قاشتى له‌ باكورى رِۆژئاواوه‌ كه‌ هه‌ردوو یاكه‌ ده‌كه‌ونه‌ زنجیره‌ شاخى به‌رانان .

ئه‌م به‌ربه‌سته‌ له‌ سه‌ره‌تاى په‌نجاكانه‌وه‌ نه‌خشه‌ى بۆ دارِێژراوه‌ ، له‌ ساڵى 1954 دروستكرا به‌ دروست كردنى تونیلى ژێره‌وه‌ بۆ گۆاستنه‌وه‌ى ئاوى سیروان ، له‌ ساڵى 1956 به‌ رِه‌سمى ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنى و پلان و نه‌خشه‌كێشانى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى رِاوێژكارى ( هارزا ) ى ئه‌مریكى كه‌ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ به‌ رِاوێژكارى پرِۆژه‌كه‌ ناسراوه‌ ، لـــــه‌ رِۆژى 23 / 11 / 1961 له‌ ئاهه‌نگێكى گـــه‌وره‌دا به‌ربه‌ستى ده‌ره‌ندیخان سه‌رۆكى ى عێراق

( عبــدالكـــــریم قــــاســــم ) كردیه‌وه‌ هه‌روه‌ك مامۆستا ( رِه‌فیق چالاك ) له‌ رِۆژنامه‌ى ( برِروا ) ژمـــاره‌ ( 60 ) كۆتایى مانگى 11/ 1961 و له‌ گۆشه‌ى له‌ناوجه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ ده‌قى ووته‌كه‌ى سه‌رۆكى عێراقى بلاَو كردووه‌ته‌وه‌ به‌و شێوه‌ى خواره‌وه‌ .

ئـــــــاهه‌نگى كــــــــردنه‌وه‌ى

[ پرۆژه‌ى به‌ستى ده‌ربه‌ندیخان ]

(( رِه‌فیق چالاك ))

له‌ رِۆژى 23 / 11 / 1961 ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌كرا له‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌ ژیر چاودێرى سیاده‌تى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ى به‌رزى سوپـــا عبدالكریم قاسم . به‌ فرِۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ فرِۆكه‌خانه‌ى شیركه‌ت و له‌پاش كه‌مێك حه‌سانه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبیل رِوى كرده‌ جێگاى ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ سه‌ر به‌ستى پرۆژه‌كه‌و له‌لایه‌ن قوتابیانى كه‌ شافه‌و سه‌رباز و میوانه‌ به‌رِێزه‌كان و دانیشتوانى ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ورو پشته‌كه‌یه‌وه‌ پیشوازىیه‌كى گه‌رمى كراو چه‌پڵه‌ى بۆلێدرا هه‌تا چووه‌ ژێر ئه‌و چادره‌ى بۆى ته‌رخان كرابوو .

ئینجا سه‌لامى جمهورى لىَدرا له‌لایه‌ن تیپى مۆسیقاى فیرقه‌ى سىَیه‌مه‌وه‌ دواى ئه‌و سیاده‌تى مدیرى گشتى رِه‌ى وه‌سیاده‌تى متێرفى سلێمانى ووتاریان داو له‌لایه‌ن سیاده‌تى متێرفه‌وه‌ دیاریه‌ك پێشكه‌ش به‌سیاده‌تیان كــرا .

دواى ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن سیاده‌تى قازى سلێمانییه‌وه‌ ووتارێك و دوابه‌دواى ئه‌م سیاده‌تى زه‌عیم عبدالكریم قاسم ووتارێكى زۆر به‌نرخى جوانى ده‌ست پىَ كرد بــه‌ ( سه‌لامتان لێبىَ بــرا كورده‌ مه‌رده‌كانى شمال . وه‌هه‌ر له‌و ووتــاره‌ به‌نرخه‌یا ووتى كه‌ هاتووم بۆ ئێره‌ تاوه‌كو هه‌ندىَ ه‌وتى رِاست بكه‌مه‌وه‌ و ده‌رى بخه‌م كه‌ میلله‌تى كورد زۆر به‌ وه‌فاو خزمه‌ت گوزارو رِاته‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمارى عێراق وه‌ تاقه‌ یه‌ك دوژمنمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئیستیعماره‌و پێویسته‌ له‌ ناوخۆدا یه‌ك بین و ئه‌وه‌ى جیاوازى بكا سزاى ئه‌ده‌ین و فه‌رقى به‌ینى عه‌ره‌ب و كورد و تیره‌كانى تر نییه‌ و هه‌موو وه‌كو یه‌كن و ئه‌م كۆماره‌ هى كوردو عه‌ره‌ب و هه‌موو هاونیشتمانییه‌كه‌و به‌م زووانه‌ كوێت رِزگار ئه‌كه‌ین و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ین و ده‌ستورى هه‌میشه‌ى دائه‌نێین و ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى پێك دێنین . وه‌ هه‌روه‌هاسیاده‌تێك هه‌موو ئه‌و جوتیارو هه‌ژارانه‌ى عه‌فو كرد كه‌ له‌بزووتنه‌وه‌ى ئه‌م دوایى یه‌دا به‌شداربوون وه‌ ووتى كه‌حیسابیش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیانائه‌كه‌ین به‌م جۆره‌ حیسابێك كه‌ وه‌كو لێخۆش بوون وابێت هه‌موو ووتاره‌كه‌ى سیاده‌تى زه‌عیم ه‌ چه‌پڵه‌ رِێزان دوایى پێهێنرا و هه‌موو عه‌شامه‌كه‌ به‌م ووتاره‌ گه‌شانه‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ى عه‌فو و برایه‌تى عه‌ره‌ب و كورد دڵى هه‌موو كه‌سێكى خۆ كرد و تاوێكه‌ ئێجگار گه‌وره‌ى كرده‌ سه‌ر رِاى گشتى وه‌ له‌ دواییدا له‌گه‌ڵ كۆرسى گۆرانى و تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى كۆمه‌لىَ هونه‌ره‌ جوانه‌كانى سلێمانى كردو ئینجا به‌ره‌و یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ، له‌پاش نان خواردن سیاده‌تیان به‌فرِۆكه‌ گه‌رِانه‌وه‌ به‌غدا پاش ئه‌وه‌ى به‌ڵێنیان دا له‌پاش ماوه‌یه‌كى تر بێنه‌وه‌ بۆ سلێمانى .

تونێلى سه‌ر رِێگاى به‌ربه‌ست

تونێلى خواره‌وه‌ ده‌وكه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و رِێگایه‌ى به‌ربه‌ست و ویستگه‌ به‌شارى ده‌ربه‌ندیخان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست دا پێكه‌وه‌ وه‌ك به‌سێك له‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ دروست كراوه‌ و درێژییه‌كه‌ى 400 مه‌تره‌و ئێستا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ ووزه‌ى كاره‌باى ویستگه‌كه‌ى پىَ دا پێپه‌رِ ده‌بێت و كه‌ناڵێكى كورتى خزمه‌تگوزاریى هه‌ردوو پرَۆژه‌كه‌یه‌ .شایانى باسه‌ تونێلى سه‌ره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ باكورى شارى ده‌ربه‌ندیخان و له‌ چیاى قاشتى دا هه‌ڵكه‌نراوه‌و رِێگاى سلێمانى و ده‌ربه‌ندیخان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێت و درێژییه‌كه‌ى 720 مه‌تره‌ .

[ پــێكهاته‌ى به‌ربه‌ست ]

به‌ربه‌ستى ده‌ربه‌ندیخان پێكهاتووه‌ له‌ جۆرى ( رِوكامى ) و كرۆكى قورِه‌ ( ركامى ژو لب گینی ) خۆڵ و چه‌و و لم وبه‌رد و كۆنكریتى تێدا به‌كارهێنراوه‌ و له‌ دوو به‌شى سه‌ره‌كى پیكهاتووه‌ :-

1- به‌شى یه‌كه‌م ( جزء ركامى ) به‌شى گه‌وره‌ى به‌ربه‌سته‌و ئه‌كه‌وێته‌ لاى رِۆژهه‌لاته‌وه‌و درێژیه‌كه‌ى 445 م .

2 - به‌شى دووه‌م :- كه‌ كۆنكریتى یه‌ و ( 85 م ) درێژه‌ پێى ده‌وترێت ( المسیل المائى ) ( spill way) واته‌ كه‌ناڵى زیاداو ئه‌م كه‌ناڵه‌ بۆ خۆ رِزگاركردنى له‌و ئاوه‌ زیاده‌ى دێته‌ ناو به‌ربه‌سته‌كه‌ له‌ كاتى لافاودا و سىَ ده‌رگاى شه‌لالاتى له‌سه‌ره‌ ه‌ پێوانه‌ى 15 م × 15 م و له‌كاتى زیادبوونى ئاودا به‌ربه‌رده‌دێنه‌وه‌ و به‌ربه‌سته‌كه‌ له‌ زیان ده‌پارێزێت . به‌ربه‌ستى ده‌ربه‌ندیخان له‌ كاتى پرِبوون له‌ ئاو تا ئاستى ده‌رگاكان 485 م به‌رزتره‌ له‌ ئاستى رِووى ده‌ریا ( 3 ملیار مه‌تر سىَ جا ) ئاو ده‌گرێت .

سه‌رچاوه‌كانى ئاوى به‌ربه‌سته‌كه‌ :-

به‌نداوه‌كه‌ له‌ سىَ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كىیه‌وه‌ ئاوى تىَ ده‌رِژێت ، ئه‌وانیش رِووبارى سیروان و هه‌ردوو چه‌مى تانجه‌رِۆو و زڵمن و هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها " ریشێن " و " سه‌راو " یش دوو سه‌رچاوه‌ى لاوه‌كین ، پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێت به‌شێكى زۆرى حه‌وزى ئاوتێزانى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌وێته‌ ناو خاكى ئێران . پێشبینى ده‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر رِووبارى سیروان دروست بكرێت له‌ به‌شى خاكى ئێران دا ئه‌مه‌ش تارِاده‌یه‌ك زیان ده‌گه‌یه‌نێت ه‌ داهاتى ئاوى ده‌ریاچه‌كه‌ .

گونده‌كانى ده‌وروه‌رى :-

كۆمه‌لڕێك گوندى رازاوه‌ ده‌وروبه‌رى ئه‌م به‌ره‌ست و ده‌ریاه‌یان داوه‌و به‌ دیمه‌نى جوانى ئه‌م به‌ربه‌سته‌ ئاشنا بوون و ژیانیان له‌ گه‌ڵیدا ئاوێته‌یه‌ . گونده‌كان بریتین له‌ : گونده‌كانى ناوچه‌ى شه‌مێران و زمناكۆ له‌به‌شى رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ , گونده‌كانى ناوچه‌ى شاره‌زوور له‌ باكورى رۆژهه‌ڵات , گونده‌كانى ژاڵه‌ناو كوێره‌ك له‌ باشووره‌وه‌ , شارى ده‌ربه‌ندیخان و كۆنه‌ گوندى سه‌لیم پیرك له‌ رۆژ ئاواوه‌

ویستگه‌ى كارۆئاوى ده‌ربه‌ندیخان

ویستگه‌ى كارۆ ئاوى له‌سه‌ر به‌ربه‌ستى ده‌ربه‌ندیخان له‌ ساڵى 1979 دروستكراوه‌ به‌دروستكردنى له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ له‌وانه‌ , كۆمپانیاى پۆلنسكى و زولنه‌ر 
Zardasht Darbany
وێنە ی به نداوی ده ربه ندیخان ساڵی 2002 خۆم گرتومه به کامیره ی ئێکسڵ

|1121 جار خوێندراوەتەوە|