• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

دیزاینەری ماڵپەڕی سەربەست کۆچی دوای کرد

دیزاینەری ماڵپەڕی سەربەست کۆچی دوای کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەرێز و هاوکاری سەرەکی و دیزاینەری ماڵپەری سەربەست کاک ئاسۆ نادری بە دەستی ئیمە گەیشت ، وێرای پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵە و کەس و کاری کاکە ئاسۆی جوانەمەرگ لە خوای گەورە داواکارین سەبووری کەس و کاری بدات و رۆحی بە بەهەشتی خۆی شاد بکات.

لێرەدا بە گرنگی دەزانم ئەوە بخەینە روو کە چەندین جار مالپەرەکەمان تووشی هەرەشەی کەسانی دل پیس و هاکەر بووەتەوە بەلام بە هەوڵ و هیمەتی کاکە ئاسۆ ریگریان لی کراوە .

رۆحت شاد بیت ئاسۆ گیان

 

ئاسۆ نادری کوڕی ئیبراهیم نادریه‌ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌ خوێندکار و دەرچووی بواری گشتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی Informatics بووه‌ و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانه‌، کەسێکی وریا و بلیمەته‌ لە بواری ئایتی و دیزاین و به‌ڕێوه‌بردنی ئینته‌رنێتدا.

له‌ دوا په‌یامی خۆی ئاسۆ نادری باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٨ له‌ شاری ڕومادی بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپیوته‌رێكم به‌ بێ ئینته‌رنێت به‌كارهێنا كه‌ هه‌ستم ده‌كرد كۆمپیوته‌ر ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت كاری له‌سه‌ربكه‌م و هه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٠٣ دا یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری خۆمم كڕی و هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م سایتم درووستكرد بۆ خۆم به‌ ناوی asonaderi.tk. aso-naderi-20170805-1 دواتر له‌ ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد كاری كردووه‌ و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕێكی به‌ PHP بۆ سایتی پێشمەرگەکان خۆبه‌خشانه‌ درووستكردووه‌ و له‌ ساڵی ٢٠٠٥ مەکۆى وێبچنی دامەزراند كه‌ یه‌كه‌م مه‌كۆی كورد بوو به‌ كرداری گه‌نجانی كورد ئاشنا بكات به‌ وێبچنین و بیانهێنێته‌ نێو جیهانی ئینته‌رنێت.

له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٥ ه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی كاری له‌ ته‌كنه‌لۆژیای كوردیدا كردووه‌ و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی جیا جیای هه‌بووه‌ له‌ نێو ته‌كنه‌لۆژیای كوردیدا كه‌ به‌ بابه‌تێك و دوو بابه‌ت باس ناكرێن و هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێك له‌ فێرخوازانی به‌ باوكی ئینته‌رنێت و وێبی كوردیدا ده‌یناسێنن.

له‌ مانگی ٨ ی ساڵی ٢٠١٢ ئاسۆ نادری له‌لایه‌ن دكتۆره‌وه‌ پێی ڕاده‌گه‌یێنرێت كه‌ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ ئه‌مه‌ به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك بووه‌ بۆ گه‌شته‌كه‌ی بۆ باشوری كوردستان له‌ شاری سلێمانی و گه‌شته‌كه‌ی خۆی به‌ ئه‌نجامده‌گه‌یێنێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سوید كه‌ به‌رده‌وام نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی داده‌بێت سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن و ده‌رمان به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی ته‌واو سستی ده‌كات و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ له‌ ١٢\٦\٢٠١٦ دكتۆره‌كان پێی ڕاده‌گه‌یێنن كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵ نه‌ماوه‌ تا ئه‌وه‌ی بە نەخۆشیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی گەورەی شاری کارلستاد لە وڵاتی سوید لە بەرواری 5/8/2017 کاتژمێر 5.45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە كۆچی دوایی ده‌كات.

به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ ئاسۆ نادری خوا لێخۆشبوو درووستی كردوون كه‌ هه‌ندێكیان به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی جێهێڵدراون و وا باس ده‌كرێت له‌مه‌ودوا ئازادی برای به‌ڕێوه‌ی ببات : http://www.ar-fonts.com http://www.webchinupload.com https://www.kurdfonts.com https://www.fontify.me https://www.webchin.org http://www.download-free-fonts.com http://www.hewa.co

 

كۆتا بابه‌تی ئاسۆ نادری : كۆتا بابه‌ت

یه‌كه‌م ڤیدیۆی له‌ ماڵپه‌ڕی وێبچن :

كۆتا ڤیدیۆی له‌ ماڵپه‌ڕی وێبچن :

 

دوو له‌ وته‌ دیاره‌كانی ئاسۆ نادری :

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت.

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.

|2834 جار خوێندراوەتەوە|