• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو..ژیانیشی لەدەستدا

میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو..ژیانیشی لەدەستدا

کاتێک ئەم ڕوداوە لەشێوەی چیرۆکێکدا دەخوێنیتەوە، بۆت دەردەکەوێت کە میران چەند خۆشەویستی بۆ باوکی ھەبوەو ھەر ئەو خۆشەویستیەش توشی ھەڵەیەکی دەکات، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی ژیانی لەدەستبدات، بەڵام بەدەستی کێ و بەچ ھۆکارێک.. با ئەوەیان لێگەڕێین و پێکەوە ڕۆ بچینە نێو ساتی ڕوداوەکان.

میران گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵەو دانیشتوی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە، دەرچوی زانکۆیە، بەڵام لەگەڵ حسێنی باوکی لەچێشتخانەکەیان کاردەکات، باوکی میران تەمەنی ٥٠ ساڵەو نزیکەی شەش ساڵە ھاوسەرەکەی واتە دایکی میران کۆچی دوایی کردوە، لەدوای ئەوەی دایکی کۆچی دوایی دەکات میران و باوکی و نەنکی لەیەک خانودا ژیان بەسەردەبەن.

میران ھەستێکی تایبەتی بۆ باوکی ھەیە، چونکە باوکی تەمەنی ٥٠ ساڵە، بەڵام بەڕواڵەت گەنج و قۆزەو توانای ھاوسەرگیریی ھەیە، لەھەمانکاتدا پارەشی ھەیەو توانای ئەوەی ھەیە دوبارە ھاوسەرگیریی بکاتەوە، میران ئەوەشی لەبەرچاوە کە کاتێک دایکی نەخۆشی شێرپەنجەی ھەبوە، باوکی زۆر خزمەتیکردوەو بەھیچ شێوەیەک درێخی نەکردوە، تائەوکاتەی کۆچی دوایی کردوە، ئێستاش میران و باوکی و نەنکی لەیەک خانودا دەژین.

نەنکی میرانیش ژنێکە تەمەنی ھەیەو ناتوانێت وەک پێویست خزمەتیان بکات، حسێنیش لەبەر خۆشەویستی بۆ ژنی پێشوی تائێستا بیری لەژنھێنانی دوەمی نەکردۆتەوە.

دوای ماوەیەکی زۆر لەکۆچی دوایی دایکی، میران بەشداری لەخولی فێربونی زمانی ئینگلیزیدا دەکات، دوای چەند ڕۆژێک لەخولەکە، ئافرەتێک دەناسێت بەناوی پەری کە تەمەنی ٣٨ ساڵەو شۆخ و شەنگە، وردە وردە میران لێی نزیکدەبێتەوە تادەگاتە ئەوەی ژمارەی تەلەفۆن دەگۆڕنەوە، دوای یەکترناسین میران بۆی دەردەکەوێت ماوەی چوارساڵە لەھاوسەرەکەی جیابۆتەوە!.

میرانیش گەنجێکی جوان و قۆزەو زوو دەچێت بەدڵدا، بۆیە ھەر زوو ئەو ژنە عاشقی میران دەبێت، بێئەوەی میران ھەست بەھەستی خۆشەویستی ژنەکە بۆخۆی بکات، بەڵام میران بەو نیازە لە(پەری) نزیکدەبێتەوە کە بۆ باوکی بخوازێت و بتوانێت ڕازیبکات تائەو ھاوسەرگیرییە بکات.

دوای نزیکەی یەک مانگ، ئێوارەیەک میران داوا لەباوکی دەکات کە پەری بخوازێت و وێنەکەی پیشانی باوکی دەدات، دواتر ھەموو ھاوڕێکانی بانگھێشتی چێشتخانەکەی باوکی دەکات بەتایبەت لەناویاندا پەری تا باوکی بیبینێت و بڕیاربدات و دوای ھەوڵێکی زۆری میران، باوکی ڕازیدەبێت کە پەری بخوازێت.

دوای ئەوەئ باوکی ڕازیدەبێت، میران پەیوەندی بەپەریەوە دەکات و بابەتەکەی لەگەڵ باسدەکات، پەری سەرەتا وادەزانێت ئەم خۆنزیکردنەوەیەی میران بۆ ئەوەیە تا پەری بخوازێت، بۆیە سەرەتا پەری ڕازینابێت، بەڵام دوای ھەوڵێکی زۆری میران، پەری ڕازیدەبێت تا ھاسەرگیریی لەگەڵ باوکی میراندا بکات، چونکە لەھەمانکاتدا پەری لەماڵی باوکی ژیانی خۆش نییە، بۆیە دوای یەک ھەفتە وەڵامی میران دەداتەوە کە ئامادەیە ھاوسەرگیری لەگەڵ باوکی بکات.

حسێنی باوکی میران و پەری ھاوسەرگیریی دەکەن و پەری دێتە ئەو ماڵەی کە میران و باوکی و نەنکی تێیدا دەژین، سەرەتا ژیان زۆرئاسایی تێدەپەڕێت و ھیچ کێشەیەکیان نییە، لەبەرئەوەی میران زۆر دڵی بەم ھاوسەرگیرییە خۆشەو وا سەیری دەکات، کە توانیویەتی پاداشتی باوکی بداتەوە، چونکە لەکاتی نەخۆشکەوتنی دایکی، زۆر خزمەتیکردوەو درێخی نەکردوە.

سەرباری ئەوەی پەری بۆتە دایکی، بەڵام پەیوەندی ھاوڕێیەتی نێوان پەری و میران وەک خۆی دەمێنێتەوەو زۆرجار باوکی، میران لەگەڵ پەریدا دەنێرێتە ھەنێک شوێن و زۆربەی کارەکانی پەری بەمیرانی کوڕی دەکات، بەڵام پەری ئەو خۆشەویستیەی کە بۆ میران ھەیبوو ھەر لەدڵیدا ماوەتەوەو وردە وردە زیاتر دەبێت، بەجۆرێک بەئاشکرا بەھەڵسوکەوتییەوە دیار دەبێت.

دوای ساڵێک کێشە دەکەوێتە نێوان حسێن و پەری، میران زۆر ھەوڵدەدات نێوەندگیریان بکات، بۆیە ڕۆژێک پەری ھەموو بابەتەکە بۆ میران باسدەکات بەوەی باوکی ھەموو کاتێکی بۆ چێشتخانەکە داناوەو بەیانی دەڕوات شەو درەنگ دێتەوەو لەھەمانکاتدا چەندجارێک خۆی گۆڕیوە تا سەرجێی بکەن، بەڵام حسێن نە ڕوی تێکردوەو نە سەیری کردوە، بەڵام پێشئەوەی میران بابەتەکە لەگەڵ باوکی باسبکات، پەری بەمیران دەڵێت ((من لەسەرەتاوە تۆم خۆشویستوە، دەبێت جێگەی باوکتم بۆ بگریتەوەو سەرجێیم لەگەڵدا بکەیت)).

دوای ئەوە سەرەتا میران ڕازینابێت، بۆیە پەری کێشەکانی لەگەڵ باوکی زیاتر دەکات و باوکی زوو زوو لۆمەی میران دەکات کە ئەم ھاوسەرگیرییە بەھۆی تۆوە بوە، دوای ماوەیەک میران بیردەکاتەوە و دەڵێت:"ئەگەر من سەرجێی لەگەڵ بکەم کێشەکانی باوکم چارەسەردەبێت و خۆشم چێژ وەردەگرم"، بۆیە میران بەبارودۆخەکە ڕازیدەبێت و سەرەتا پەری زۆر تامەزرۆیەو بۆ ماوەی یەک ھەفتە لەسەر یەک ھەموو ڕۆژێک لەگەڵ میران سەرجێی دەکەن، دوایی کەمدەبێتەوە.

لەو نێوەندەدا باوکی ھەست بەشتێک دەکات لەنێوان میران و پەریدا بەتایبەت ئەوکاتانەی ئەو دوو کەسە بەچاو قسە دەکەن و چاودێریان دەخاتەسەر، تاڕۆژێک حسێن سەیری مۆبایلەکەی پەری دەکات و دەبینێت ژمارەیەکی زۆر نامەی ناشرین و وێنە لەنێوان میران و پەریدا ھەیە، بۆیە خۆی پێناگیرێت و ھەر لەوکاتەیا بەلێدان پەری خەبەر دەکاتەوە، ڕاستەوخۆش پەری دان بەھەموو ڕاستییەکاندا دەنێت و بۆ مێردەکەی باسدەکات.

حسێنیش یەکسەر دەچێتەسەر جێگەکەی میرانی کوڕی و بەکڵاشینکۆفەکەی تەقەی لێدەکات و دەستبەجێ میران گیان لەدەستدەدات، دوای ئەوە پەریش تەڵاقدەدات، بەڵام پەری دەستگیرناکرێت، چونکە سکاڵای لەسەر تۆمارناکات، بۆیە حسێن دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە، بەمادەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ ھەتاھەتایی سزادەدرێت.

تێبینی: ئەمە ڕوداوێکی ڕاستەقینەیە لەیەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان ڕویداوەو ئەو ناوانەشی لەڕوداوەکەدا ھاتون سەرجەمیان خوازراون

|1598 جار خوێندراوەتەوە|