• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

ئێن ئاڕ تی لەزمانی خۆیەوە چیرۆکی ھێرشکردنەسەر گەنجێک دەگێڕێتەوە

ئێن ئاڕ تی لەزمانی خۆیەوە چیرۆکی ھێرشکردنەسەر گەنجێک دەگێڕێتەوە

ئەو گەنجەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا هێرشی دەکرێتەسەر بۆ ئێن ئاڕ تی دەدوێت و دەڵێت؛ هیچ تاوانێکی نەکردووەو سکاڵاش لەسەر هێرشبەرەکە تۆمار دەکات.

ئەو گەنجەی کە لە یەکێک لە نانەواخانەکانی شاری سلێمانی کار دەکات دەڵێت، کرێچی ماڵی باوکی هاوسەری ئەو کەسەیە کە هێرشی کردووەتە سەر و کاتێک هاوسەری هێرشبەرەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی، هاتووەتە ماڵی ئەوان و بەگریانەوە باسی کێشەکەی کردووە، ئەویش وەکو ئامۆژگاری و ئەنجامدانی کارێکی باش بە تەلەفۆنی هاوسەرەکەی خۆی تەلەفۆنی بۆ کردووە و پێی وتووە هاوسەرەکەت ببەوە لای خۆت و با ئەوەندە ئەملاو ئەولا نەکات، ماڵێکی بۆ بگرە.

لە وەڵامی ئەو کەسەشدا، کە لە یەکێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەڵێت، قسەی لەگەڵ باوک و برای ئەو گەنجە کردووە و پێیان وتوە، ئەوەی کوڕەکەیان کردوویەتی شایانی کوشتنە، ئەو گەنجە نانەوایە دەڵێت، ئەو کەسە لەو قسەیەدا ڕاست ناکات، جگە لە ئامۆژگاری هیچ کارێکی تری نەکردووە.

هەروەها دەڵێت، دوای دوو مانگ لەو تەلەفۆنە و جیابوونەوەی ئەو کەسە لە هاوسەرەکەی، تەلەفۆنی بۆ کردووە و وتویەتی دێم بۆ سەردانت، بەڵام هەستی بەوە نەکردووە کە خراپەی بەرامبەر دەکات.

دەشڵێت، هێرشبەرەکە  پێی وتووە "تۆ خۆت بەچی دەزانی ئامۆژگاری من دەکەی، من ٢٩ دۆسیەم هەیە".

وتیشی، دوای ئەوەی هێرشی کردووەتە سەر، سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە، بەڵام ئەو کەسە هەڕەشەی لێکردووە و "قسەی وای پێی وتووە بۆ باسکردن ناشێت"، هەروەها پێی وتوە سکاڵاکەت بکشێنەوە.

ئەو گەنجە لە درێژەی باسکردنی ڕووداوەکە بۆ ئێن ئاڕ تی، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دۆسیەکە بووەتە ڕایگشتی و لەسەر بڵاوکردنەوەی تۆمارە ڤیدیۆیەکە سکاڵا تۆمار دەکات و ئەگەر یاسا هەیە با مافی بۆ وەربگرن

 

لیرە ڤیدیۆکە ببینن

https://www.facebook.com/naliatv/videos/1822401407855777

|2013 جار خوێندراوەتەوە|