• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • krd travel
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

‌سه‌یرترین ئه‌و داوایانه‌ی له‌ له‌شفرۆشه‌كان كراوه‌

‌سه‌یرترین ئه‌و داوایانه‌ی له‌ له‌شفرۆشه‌كان كراوه‌

سایتێكی به‌ریتانی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌زاری له‌شفرۆشه‌كانه‌وه‌ سه‌یر و نامۆترین ئه‌و شتانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌شكڕه‌كان لێیان داوا كردوون.

سایتی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌یرتره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ زۆربه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌ له‌شفرۆشه‌كان كراوه‌، "سێكس" نه‌بووه‌، به‌ڵكو شتی سه‌یری وا بووه‌ كه‌ به‌ خه‌یاڵی هیچ كه‌سدا نایه‌ن و مایەی سەرسوڕمانن.

سایته‌كه‌ له‌زاری یه‌كێك له‌و له‌شفرۆشانه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جارێكیان پیاوێك داوای لێكردووه‌ كه‌لوپه‌لی پاككردنه‌وه‌ی ددان ئاماده‌ بكات و ده‌ڵێت: "هه‌موو كاته‌كه‌م به‌ پاككردنه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی قاچی به‌ فڵچه‌ و په‌ت به‌سه‌ر برد و وه‌ك ددان پێی پاك كردمه‌وه‌."

یه‌كێكی دیكه‌ وتی: "یه‌كێكی دیكه‌ هاته‌ ژوره‌كه‌م و ده‌مامكی پێوه‌ بوو، داوای لێكردم خۆم روت بكه‌مه‌وه‌ و له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ پاڵ بكه‌وم، له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌ستیكرد به‌ ته‌ماشاكردنی جه‌سته‌م و دوور كه‌وته‌وه‌ و چه‌ند جارێك وایكرد و هه‌ر ده‌ستیشی لێ نه‌دام."

له‌شفرۆشێكی دیكه‌ وتی: "سه‌یرترین كه‌س گه‌نجێك بوو هاته‌ لام و وتی بانیۆ-ی حه‌مامه‌كه‌ پڕ بكه‌م له‌ئاو و هه‌ردووكمان چوینه‌ ناوی، پێی وتم سه‌ر بكه‌م به‌ ئاوه‌كه‌دا تا بزانێت چه‌ند ده‌توانم هه‌ناسه‌م له‌ژێر ئاوه‌كه‌دا بگرم، سه‌رم كرد به‌ ئاوه‌كه‌ و توانیم 45 چركه‌ خۆم رابگرم، كه‌ سه‌رم هه‌ڵبڕی ژوورەکەی بەجێهێشتبوو و له‌وێ نه‌مابوو!"

دواجار یه‌كێكی دیكه‌ وتی: "سه‌یترین پیاو كه‌ هه‌موو جارێك ده‌هاته‌ لام حه‌زی له‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی وه‌همی بوو، هه‌موو جاری وامان داده‌نا كه‌ به‌ تفه‌نگ شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ته‌قه‌ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ین و سوریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌و وشانه‌ به‌كاربهێنین كه‌ له‌كاتی شه‌ڕكردن به‌كاردێت، دوای ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی سێكسیم له‌گه‌ڵ بكات، ده‌ڕۆیشت

|9986 جار خوێندراوەتەوە|