• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

123 کیلۆی لە کێشی دابەزاند و خۆی کوشت

123 کیلۆی لە کێشی دابەزاند و خۆی کوشت

ژنێکی بەریتانی 37 ساڵ پاش ئەوەی خەونەکەی دەهێنێتەدی و کێشی دادەبەزێنێت، دواجار لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی دەکوژێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، کیڵی بێرنیدو ژنێکی تەمەن 37 ساڵی بەریتانیە، لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکەی ژیانێکی ئاسایی و خۆش دەژیان، بڕوانامەی دیبلۆمی لە پزیشکی دادیدا هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی کێشی دەگاتە 190 کیلۆگرام ژیانی دەگۆڕێت.

گاریس کە هاوسەری ئەو ژنەیە دەڵێت "لە یەکەم نیگاوە ئاشقی بووم، هەرگیز باسم لە زیادبوونی کێشی نەکردووە و خانمێکی زۆر زیرەک بوو، بەڵام دوای زیادبوونی کێشی و دابەزاندنی 123 کیلۆ لە کێشی تووشی خەمۆکی بوو".

لە ساڵی 2015 کیڵی بڕیاردەدات لەپێناو دابەزاندنی کێشی نەشتەرگەری بچوکردنەوەی گەدە بکات، دواتر کێشی دادەبەزێت تەنها پێویستی بەوەدەبێت بە نەشتەرگەری جونکاری پێستە زیادەکەی لابەرێت، بەڵام تووشی خەمۆکی دەبێت.

ناوبراو دووجار هەوڵی خۆکوشتن دەدات، بەڵام فریای دەکەون و رزگاریدەبێت، هەرچەندە پزیشکانی دەروونی هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن، دواجار رۆژێک هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە و کیڵی دەبینێت بە مردوویی لە ماڵەکەیاندا.

 

|727 جار خوێندراوەتەوە|