• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مێكی كۆچه‌ران له‌ شاری ئیزمیر

به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مێكی كۆچه‌ران له‌ شاری ئیزمیر

به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مێكی كۆچه‌ران له‌ شاری ئیزمیری توركیا چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا ئه‌مڕۆ 10-10-2018، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی نقوبوونی به‌له‌مێكی كۆچه‌رانی نایاساییه‌وه‌ له‌ نزیك شاری ئیزمیری توركیا ژماره‌یه‌ك كۆچه‌ر خنكاون، كه‌ هێزه‌كانی ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تائێستا ته‌رمی 4 كۆچه‌ریان دۆزینه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی تردا به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، كۆچبه‌ران به‌نیازبوون به‌ به‌له‌مێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی شاری ئیزمیره‌وه‌، به‌ره‌و وڵاتی یۆنان بڕۆن، به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زانیاری تری له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌ران و ناسنامه‌یان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌ كه‌ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی كۆچه‌ران به‌رده‌وامه‌

|155 جار خوێندراوەتەوە|