• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • 180
  • 180
  • 180
  • 180
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

بەڤیدیۆ.. نەخۆشەکانی دەنێژێت بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات

بەڤیدیۆ.. نەخۆشەکانی دەنێژێت بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات

پزیشکێکی دەروونی، لەپێناو چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی لەناو تابوتدا دەیانێژێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "میرۆری" بەریتانی، پزیشکێکی ئۆکرانی بەناوی "زێلیفێترۆ"  کە پسپۆڕی بواری دەروونیە بە رێگایەکی سەیر چارەسەری نەخۆشەکانی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش 12 تابوتی بەتاڵی لەناو دارستانەکانی باکوری ئۆکرانیا ئامادەکردووە.

ئەم پزیشکە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی دەروونیان نائارامە و تووشی نەخۆشیبوون، هەڵدەستێت بە ناشتنیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ژێر زەویدا.

بەهۆی ئەم کارەوە لەلایەن خەڵکەوە سکاڵا لەسەر د.زێلیفێترۆ دەکرێت، پاش لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە رووداوەکە، ناوبراو بەبێ ترس هەموو نهێنیەکانی کارەکەی ئاشکراکرد و وتی "من یەکەم پزیشکم ئەم کارە دەکەم و داهێنانم کردووە، چونکە هاوکاری ئەو نەخۆشە دەکات دووبارە هەست بە نوێ بوونەوە بکات".

زێلیفێترۆ بۆ زیاتر ئاشناکردنی چارەسەرەکەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا چارەسەری دەروونی گەنجێک دەکات، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە.

یەکێک لەو نەخۆشانەی کە چارەسەری بۆ کراوە بۆ میدیاکان دەڵێت "کاتێک هاتمە دەرەوە لە تابوتەکە، هەستم کرد دووبارە دەژیمەوە، کارێکی سەیرە".

 

 

 

|390 جار خوێندراوەتەوە|