• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam 570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان هی کام وڵاتە؟

بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان هی کام وڵاتە؟

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای هانلی بۆ هەڵسەنگاندنی پاسپۆرت و ئاماری نشینگە و هاوڵاتیبوونی جیهانی بۆ ساڵی 2018، پاسپۆرتی وڵاتی ژاپۆن لە ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان دێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕیزبەندیەکە بەپێی پێوەری توانای گەشتکردنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دێت بە بێ ڤیزا بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان.

هەڵگرانی پاسپۆرتی ژاپۆنی دەتوانن گەشت بۆ ١٩٠ وڵاتی جیهان بکەن بەبێ ڤیزا و لەدوای ژاپۆنیش پاسپۆرتی وڵاتی سەنگافورە دێت کە توانای گەشتکردنی بۆ ١٨٩ وڵات هەیە.

هاوکات پاسپۆرتی ئەڵمانی لەپاڵ پاسپۆرتی کۆری و فەڕەنسی لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە گەشتکردن بۆ ١٨٨ وڵات و پاسپۆرتی ئەمەریکی و بەریتانیش لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت بە گەشتکردن بۆ ١٨٦ وڵات.

|898 جار خوێندراوەتەوە|