توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریخستووە کەمخەویی مەترسیی وشکبوونەوەی جەستە زیاددەکات، ئەوەش بە تیپەڕبوونی کات لێکەوتەی خراپتری لەسەر جەستە دەبێت.توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستیی (سلیپ) بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کەمخەوی لەمپەر بۆ کاری سروشتیی هۆرمۆنەکان درووستدەکات، بە تایبەت ئەوانەیان کە کار لەسەر پاراستنی باڵانسی شلەمەنییەکانی جەستە دەکەن، ئەوەش مەترسیی وشکبوونەوەی جەستە زیاددەکات.توێژینەوەکەی زانکۆی پەنسلڤانیای ئەمریکا لەسەر کەسانی پێگەیشتوو لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین ئەنجامدراوە و دەریخستووە بەراورد بەوانەی هەشت کاژێر دەنوون، ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون ئەگەری وشکبوونەوەی جەستەیان زیاترە.توێژەرەکان گوتوویانە کەمخەوی کاری هۆرمۆنی (ڤازۆپرێسین) تێکدەدات کە بەرپرسە لە رێکخستنی شلەمەنییەکانی جەستە. تێکچوونی کاری ئەو هۆرمۆنە بەهۆی کەمخەویی، دەبیتەهۆی وشکبوونەوەی جەستە.وەک لە توێژینەوەکەدا روونکراوەتەوە، هۆرمۆنی (ڤازۆپرێسین) بەزۆریی لەکاتی خەودا دەردەدرێ، بۆیە ئەوانەی کەمدەخەون ماوەی چالاکیی ئەو هۆرمۆنەیان کەمترە و سەرەنجام توانای شێدار هێشتنەوەی جەستەیان کەمتر دەبێت.بەپێی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان شەش کاژێر کەمە بۆ ئەوەی هۆرمۆنی ڤازۆپرێسین بە باشترین شێوە کاری خۆی بکات و شێداریی جەستە بپارێزێت.لە توێژینەوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە هەستی ماندووبوونی ئەو رۆژانەی خەوی پیویستت نەبووە، بەشێکی پەیوەندی بە وشکبوونەوەی جەستە هەیە، بۆیە ئەو شەوەی کەمدەخەوی، دەبێ رۆژی دواتر بڕی زۆرتری ئاو بخۆیتەوە.هۆشداریشدراوە کە وشکبوونەوەی جەستە کار لە میزاج و توانای هزریی و جەستەیی دەکات، زۆر دووبارەبوونەوەشی ئەگەری هەوکردنی میزڵدان و بەردی گورچیلە زیاددەکات.چەند هەفتەیەک لەمەوبەر توێژینەوەیەکی دیکە دەریخستبوو کەمخەوی رێگەخۆشدەکات بۆ چەند گرفتێکی تەندروستیی وەکوو؛ رەقهەڵاتنی لوولەکانی خوێن، قەڵەوی، بەرزەپەستانی خوێن و بەرزیی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن و شەکرە، کە پێکەوە پییان دەگوترێ کۆنیشانەی زیندەپاڵ (میتابۆڵیک سیندرۆم). 2018-11-11|554 جار خوێندراوەتەوە|
توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریخستووە کەمخەویی مەترسیی وشکبوونەوەی جەستە زیاددەکات، ئەوەش بە تیپەڕبوونی کات لێکەوتەی خراپتری لەسەر جەستە دەبێت.
توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستیی (سلیپ) بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کەمخەوی لەمپەر بۆ کاری سروشتیی هۆرمۆنەکان درووستدەکات، بە تایبەت ئەوانەیان کە کار لەسەر پاراستنی باڵانسی شلەمەنییەکانی جەستە دەکەن، ئەوەش مەترسیی وشکبوونەوەی جەستە زیاددەکات.
توێژینەوەکەی زانکۆی پەنسلڤانیای ئەمریکا لەسەر کەسانی پێگەیشتوو لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین ئەنجامدراوە و دەریخستووە بەراورد بەوانەی هەشت کاژێر دەنوون، ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون ئەگەری وشکبوونەوەی جەستەیان زیاترە.
توێژەرەکان گوتوویانە کەمخەوی کاری هۆرمۆنی (ڤازۆپرێسین) تێکدەدات کە بەرپرسە لە رێکخستنی شلەمەنییەکانی جەستە. تێکچوونی کاری ئەو هۆرمۆنە بەهۆی کەمخەویی، دەبیتەهۆی وشکبوونەوەی جەستە.
وەک لە توێژینەوەکەدا روونکراوەتەوە، هۆرمۆنی (ڤازۆپرێسین) بەزۆریی لەکاتی خەودا دەردەدرێ، بۆیە ئەوانەی کەمدەخەون ماوەی چالاکیی ئەو هۆرمۆنەیان کەمترە و سەرەنجام توانای شێدار هێشتنەوەی جەستەیان کەمتر دەبێت.
بەپێی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان شەش کاژێر کەمە بۆ ئەوەی هۆرمۆنی ڤازۆپرێسین بە باشترین شێوە کاری خۆی بکات و شێداریی جەستە بپارێزێت.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە هەستی ماندووبوونی ئەو رۆژانەی خەوی پیویستت نەبووە، بەشێکی پەیوەندی بە وشکبوونەوەی جەستە هەیە، بۆیە ئەو شەوەی کەمدەخەوی، دەبێ رۆژی دواتر بڕی زۆرتری ئاو بخۆیتەوە.
هۆشداریشدراوە کە وشکبوونەوەی جەستە کار لە میزاج و توانای هزریی و جەستەیی دەکات، زۆر دووبارەبوونەوەشی ئەگەری هەوکردنی میزڵدان و بەردی گورچیلە زیاددەکات.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر توێژینەوەیەکی دیکە دەریخستبوو کەمخەوی رێگەخۆشدەکات بۆ چەند گرفتێکی تەندروستیی وەکوو؛ رەقهەڵاتنی لوولەکانی خوێن، قەڵەوی، بەرزەپەستانی خوێن و بەرزیی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن و شەکرە، کە پێکەوە پییان دەگوترێ کۆنیشانەی زیندەپاڵ (میتابۆڵیک سیندرۆم).
بابەتی زۆرتر...
2018-12-12ڤایرۆسی جگەر جۆری بی بەهۆی چییەوە دەگوازرێتەوە؟
2018-11-11چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە
2018-11-11توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن
2018-10-09رۆژانی باران بەمجۆرە گرنگی بەپێستت بدە
2018-09-25پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە
2018-09-21لەپێیەکانتەوە لەشت لەژەھر پاک بکەرەوە
2018-08-22حەوت جۆری خواردن پێویستی بە ساردکەرەوە نییە
2018-08-15ژەمی درەنگی ئێواران مەترسی بۆ تەندروستی هەیە
2018-08-09کەم خەوی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە
2018-08-09سودەکانی نیسک سەرت سور دەمێنێت
هەواڵێکی ناخۆس بۆ ئەوانەی تازە دێنە بەریتانیا و چاوپێکەوتن دەکرێت.
ناو گۆرین لە بەریتانیا
تراڤڵ دۆکیۆمێنت داوا بکە لە بەریتانیا
هەواڵی نوی هۆم ئۆفیس / ناوچە نائارامەکانی عێراق / نوێکراوەتەوە
کتێبی فێربوونی شۆفێری بە زمانی کورد و ژیان لە بەریتانیا
داواکردنی مۆڵەتی کارکردن لە بەریتانیا بۆ ئەوانەی ئیقامەیان نی یە
بەڵگەی بردنەوەی کەیسیکی کوردێکی ئێرانی لە دادگای بەریتانیا
ڤیزای شنگین بۆ ژن و خێزان داوا بکە لێرە
ڤایرۆسی جگەر جۆری بی بەهۆی چییەوە دەگوازرێتەوە؟
بەوێنە؛ باشترین وێنەکانی ناشناڵ جیۆگرافی بۆ ساڵی ٢٠١٨
وڵاتیک ڤیزا لەسەر پاسپۆرتی عیراقی لادەبات
ئەنجامی کۆتایی کەمپینی گەرانەوەی هێز بۆ قاچەکان هاوکار
یوئێنی تورکیا زیندانێکی گەورەیە بۆ پەنابەرە کوردەکان
هەواڵە خۆشەکە لە پەرلەمانی بەریتانیاوە گەیشت ئەمرۆ
حکومەتی فەرەنسا لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە
ماوەی 15 رۆژە هاوسەرەکەی ترەمپ دیارنییە
عەزیەکەی ئیڤانکا ترەمپ سەرنجڕاکێشە
ئگەر دەستگیر کرای لە بەریتانیا ئەم زانیاریانە بزانە
هەواڵە خۆشەکە لە پەرلەمانی بەریتانیاوە گەیشت ئەمرۆ
هەواڵی نوی هۆم ئۆفیس / ناوچە نائارامەکانی عێراق / نوێکراوەتەوە
فرۆمی داواکردنی تراڤڵ دپکۆمینتی بەریتانی
بریارێک لەبارەی پەنابەرانەوە دەرچووە گرنگە هەموو بیزانن
بۆچی خانمان لەکاتی سێکس ئازاریان هەیە؟
فۆرمی فیزای شینگین
ڤیزای شنگین بۆ ژن و خێزان داوا بکە لێرە