• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

حكومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی تێریزا مەی رەشنوسی جیابونەوەی لە یەكێتی ئەوروپا پەسەندكرد

حكومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی تێریزا مەی رەشنوسی جیابونەوەی لە یەكێتی ئەوروپا پەسەندكرد

دوای كۆبونەوەكە تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەزۆرینەی دەنگ رەشنوسی جیابونەوەیان لە یەكێتیی ئەوروپا پەسەندكردووە. 

مەی بڕیارەكەی بەهەنگاوێكی باش بۆ بەرژەوەندی نیشتمانیی بەریتانیا وەسفكرد.

تێریزا مەی ئاماژەی بەوەشدا ئەو بڕیارەیان هەلی كارو یەكگرتوویی بەریتانیا دەپارێزێت و بەڵێنەكانی راپرسییەكەی ساڵی 2016شی  تێدایە.

هاوكات میشێل بارنییە دانوستانكاری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرچونی بەریتانیا لەیەكێتیەكە رایگەیاند, ئەو رەشنوسەی بەریتانیاو یەكێتیەكە لەسەری رێككەوتون. هەنگاوێكی گرنگ و یەكلاكەرەوەیە بۆ دەرچونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا. 

 بڕیاری جیابونەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا  
-    ساڵی 2016 لەڕاپرسییەكدا لە 52%ی خەڵكی بەریتانیا دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەیەكێتی ئەوروپادا.
-    پێشتر حكومەتی بەریتانیاو یەكێتیی ئەوروپا لەسەر رەشنوسی جیابونەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە رێككەوتبوون. 
-    ئەو بڕیارەی حكومەتەكەی تێریزا مەی پێویستی بەڕەزامەندیی پەرلەمانی بەریتانیاو سەرجەم وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپاشە. 
-    ئەگەر یەكێتی ئەوروپاو بەریتانیا بگەنە رێككەوتن، تا رۆژی 29ی ئازاری 2019 بەریتانیا بە تەواوی لە یەكێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە.

|661 جار خوێندراوەتەوە|