• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

کچێک بە ٥٠٠ مانگا فرۆشرا بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە

کچێک بە ٥٠٠ مانگا فرۆشرا بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە

خانەوادەیەک لە باشوری سۆدان لە مەزادێکدا کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجامدرابوو، کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەیان بە نرخی ٥٠٠ مانگا و سێ ئۆتۆمبێل فرۆشت بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کچە زۆرترین نرخی لەسەر دراوە کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە مەزادەکە ڕاگەیەنراوە، تێێدا شەش پیاو لە مەزادەکە بەشداربوون لە نێویاندا کەسانی پلە بەرزی وڵاتی تێدابووە بۆئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کچە مێردمنداڵەدا بکات.

لەکۆتایی مەزادەکەدا کچەکە بە پیاوێکی بازرگان فرۆشرا کە لەنێو پێنج پیاوەکەی تر زۆرترین بڕی لەسەر کچەکە دانابوو، ئەویش ٥٠٠ مانگا و سێ ئۆتۆمبێل و ٧.٥ هەزار جونەیی ئیستەرلینی کە "نۆ هەزار و ٦٠٠ دۆلاری ئەمەریکی"دەکات.

لەو مەزادەدا جێگری دادگای یەکێک لە ویلایەتەکانی باشوری سۆدانی تێدابووە بەناوی دیڤید مایۆ ریاک کە ٢٥٠ مانگای وەکو پێشەکی پێشکەشکردووە.

دیڤید مایۆ دەڵێت "من هەر لە زووەوە ئەو خانەوادەیە دەناسم پێشتر دراوسێمان بوون، بەڵێنم بە باوکی دابوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ کچە بچوکەکەی بکەم".

لەکۆتای مەزادەکەدا بۆ کۆک ئالاتی بازرگان دەرچوو کە خاوەنی نۆ ژنی ترە، وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکە و پیاوە بازرگانەکە بڵاوبووەتەوە، بەڵام ڕێکخەرانی ئەو مەزادە بە خێرایی تەواوی زانیارییەکانیان لەسەر ئەو مەزادە لە ئینتەرنێت سڕیوەتەوە.

یەکێک لە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەربارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە کاراکردنی ئەو جۆرە بازاڕە، بەجۆرێک هەروەک دەتوانن کچێک بفرۆشن، ئەمەش بە قێزەونترین کار وەسف دەکات، کچێک کە هێشتا منداڵە وەکو کەرەستەیەکی بازرگانی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن

170109d1c5077bb5eeaa3e65839a5469

7ced95a316d06035a6aa147bddb141ab

36887567e4280bc5efc31264980facfa

 

 

|590 جار خوێندراوەتەوە|