• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

کچێکی ترەمپ عاشقی کوڕی ملیاردێرێکی عەرەب دەبێت

کچێکی ترەمپ عاشقی کوڕی ملیاردێرێکی عەرەب دەبێت

کچێکی سەرۆکی ئەمریکا، عاشقی کوڕێکی ملیاردێری عەرەب دەبێت کە خاوەن رەگەزنامەی نایجیرییە و بە رەچەڵەکیش لوبنانییە.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکردووە، تیفانی ترەمپ، کچی دۆناڵد ترەمپ عاشقی کوڕێکی عەرەبی ملیاردێر بەناوی "مایکڵ بولس" بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکە بە رەچەڵەک لوبنانییە و خاوەن رەگەزنامەی نایجیرییە، لە شاری لاگۆس لە نایجیریا گەورە بووە، بەڵام ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی.

گۆڤاری "پەیج سیکس" چەند وێنەیەکی تیفانی لەگەڵ مایکڵ بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی چەند جارێک بەیەکەوە ژووانیان کردووە و لە جەژنی سوپاسگوزاریشدا بانگێشتی هاوینەهەواری مار-ئەی- لاگۆی لە دوورگەی پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا کردووە، کە هاوینەهەوارەکە هی دۆناڵد ترەمپ-ی باوکییەتی.

تیفانی لە جەژنی سوپاسگوزاریدا دەستگیرانەکەی بە خانەوادەکەی ناساندووە و بە کوڕێکی "زۆر زیرەک و لێهاتوو، خاوەن خانەوادەیەکی مەزن" وەسفیکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بۆچوونی باوکی لەسەر ئەو پرسە چییە.

تیفانی و مایکڵ لە هەفتەی فاشن شۆ لە نیویۆرک لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بیندراون؛ لە تەنیش یەکدیەوە دانیشتوون و وێنەیان گیراوە، کچەکە درێسێکی شینی لەبەربووە و کوڕەکەش تیشێرتێکی سپی و پانتۆڵێکی رەش.

پەیوەندی خۆشەویستی تیفانی و مایکڵ، کە لە نایجیریا گەورە بووە و بە خەڵکی نایجیریا هەژماردەکرێت، لەکاتێکدایە پێشتر ترەمپ لە گوتەیەکیدا نایجیریا و وڵاتانی دیکەی ئەفریقی بە وڵاتانی "زێراب" وەسفکردبوو. 

|860 جار خوێندراوەتەوە|