• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam 570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

پزیشکان لەبارەی دۆخی مێگان مێرکلی هاوژینی شازادە هاری هۆشداریدەدەن

پزیشکان لەبارەی دۆخی مێگان مێرکلی هاوژینی شازادە هاری هۆشداریدەدەن

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دووگیانی مێگان مێرکلی هاوژینی شازادەی بەریتانی هاری، پزیشکانی پسپۆری خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنن، مێرکل ئەگەری هەیە لە دووگیانییەکەیدا تووشی چەندین گرفتی تەندروستی ببێتەوە. 

لە راپۆرتێکی رۆژنامەی (International Business Times)دا هاتووە، بەهۆی ئەوەی مێگان مێرکل لە تەمەنی 37 ساڵیدا دووگیانبووە، ئەگەری زۆرترە رووبەرووی گرفتە تەندروستییەکانی پەیوەست بە دووگیانییەکەی ببێتەوە، ئەمەش چونکە پزیشکانی پسپۆر روونیدەکەنەوە، دووگیانبوون دوای تەمەنی 35 ساڵی بۆ خانمەکە و کۆرپەکەی تا راددەیەک مەترسیدارە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، پزیشکانی پسپۆری خانمان و منداڵبوون چەند گرفتێکی تەندروستی پەیوەست بە دووگیانبوونی دوای تەمەنی 35 ساڵی دەخەنەڕوو کە لەوانەیە مێرکل لەکاتی دووگیانییەکەی تووشییان ببێت لەوانەش، بەرزەپەستانی خوێن، شەکرە، گرفتە کرۆمۆسۆمییەکان، منداڵبوونی پێشوەختە و لەبارچوون.

هەرچەندە کۆشکی شاهانەی کێنسینگتنی بەریتانی، لە دۆخی تەندروستی مێگان مێرکل و کۆرپەکەی دڵنیاییداوە، بەڵام پزیشکانی پسپۆر دەڵێن دەبێت مێرکل زیاتر ئاگاداری باری تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی بێت، ئەویش بە پەیڕەوکردنی رژیمێکی خۆراکی تەندروست و راوێژی بەردەوامی پزیشکی تایبەت.

|2192 جار خوێندراوەتەوە|