• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

حکومەتی فەرەنسا لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە

حکومەتی فەرەنسا لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە

حکومەتی فەرەنسا لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، بڕیاری زیادکردنی باجی لەسەر سوتەمەنی هەڵوەشاندەوە.

ماوەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی باجی سەر سوتەمەنی لە شاری پاریس فەڕەنسا بەڕێوەچوو، خۆپیشاندانەکان لەلایەن بزوتنەوەیەکەوەوە ڕێکخرابوو کە بە "هێلەک زەردەکان" ناودەبران.

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەرانی خۆپیشاندانەکە لەگەڵ ئێدوارد فیلیب سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا کۆببنەوە بۆ ئەوەی سازان لەوبارەیەوە بکەن، بەڵام دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران هەڕەشەی کوشتنیان لە نوێنەری خۆپیشاندانەکە کرد ئەگەر دانوستان لەگەڵ حکومەتدا بکەن، خۆپیشاندەران کۆبونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.

خۆپیشاندانەکە سەرەتا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە بەرزی نرخی باجی سەر سوتەمەنی دەستیپێکرد، بەڵام دواتر ئاڕاستەیەکی دیکەی وەرگرت و خۆپیشاندەران نیگەرانییەکانیان دژ بە حکومەتی ئەو وڵاتە خستەڕوو.

خۆپیشاندانەکە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە و بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون، میدیاکانی فەڕەنساش بڵاویانکردووەتەوە زیانە ماددیەکان بە سێ تا چوار ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، تا ئێستاش بەھای ئەو ئۆتۆمبێلانە ھەژمار نەکراون کە لە خۆپیشاندانەکاندا ئاگریان تێبەردراوە.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەى لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ ئەنجامدا و ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران ئاژاوەیان دەوێت و توندوتیژی قبووڵ ناکەن، ماکرۆن

وتیشى ئەوانەی بەرپرسن لە ئاژاوەگێڕییەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

|874 جار خوێندراوەتەوە|