• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

وڵاتیک ڤیزا لەسەر پاسپۆرتی عیراقی لادەبات

وڵاتیک ڤیزا لەسەر پاسپۆرتی عیراقی لادەبات

ڤیزاى لوبنان بۆ هاوڵاتیانى عێراقى هه‌ڵده‌گیرێت و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت،وڵاتەكەی‌ هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی‌ لەگەڵ‌ عیراق پتەو بكات.

ئه‌مڕۆسێ شه‌ممه‌ عادل عەبدولمەهدی‌ سەرۆك وەزیرانى عێراق لە نووسینگەكەی‌ تایبه‌تى خۆی‌ لە بەغدا پێشوازی‌ كرد لە جوبران باسیل وەزیری‌ دەرەوەی‌ لوبنان و له‌ میانى ئه‌و سه‌ردانه‌دا وەزیری‌ دەرەوەی‌ لوبنان بەڵێنی‌ بە سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دا ڤیزا لەسەر ئەو هاوڵاتییە عیراقییانە هەڵبگرێت كە روودەكەنە وڵاته‌كه‌ى.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی پەرەپێدانی‌ هاوكاری‌ هەردوو وڵات لە بوارەكانی‌ ئابووری‌، بازرگانی‌، گەشتیاری‌ و وزە و بارودۆخی‌ ناوچەكەیان كرد.

وەزیری‌ دەرەوەی‌ لوبنانیش سڵاوی‌ سەرۆك كۆماری‌ لوبنانی‌ گەیاندە عادل عەبدولمەهدی‌ و پیرۆزبایی پێكهێنانی‌ حكومەتی‌ لێكرد و جەختی‌ لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی‌ هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی‌ لەگەڵ‌ عیراق پتەو بكات و قۆناغی‌ ئایندە لە بەرژەوەندی‌ هەردوو وڵاتدا بێت.

لای‌ خۆشیەوە سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق جەختی‌ لە گرنگی‌ پەرەپێدانی‌ پەیوەندییەكانی‌ نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبوون بە دیدارە هاوبەشەكان و یەكخستنی‌ هەڵوێستەكان كردەوە

|2332 جار خوێندراوەتەوە|