• krd travel
  • reklam 570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

پاش ئەوەی مێردەکەم بە باشی ناسی، بۆم دەرکەوت کە نابێت ئەم ٥ هەڵەیە بکەین

پاش ئەوەی مێردەکەم بە باشی ناسی، بۆم دەرکەوت کە نابێت ئەم ٥ هەڵەیە بکەین

ئەلیکساندرا ڤۆچ ژنە نوسەرێکی ڕووسیە و لە ئەزمونی ژیانی خۆیەوە باس لە کۆمەڵێک هەڵە دەکات کە نابێت لە ژیانی ژن و مێرددا ئەنجامی بدەیت، ئەمەی خوارەوە هەندێکیانە:

 

– کەسەکان ناگۆڕێن

کاتێک پیاوەکەت خوڕەوشتێکی خراپی هەیە بەنیازی ئەوەمەبە بگۆڕێت و چاک ببێت، بەڵکوو دەبێت گونجانێک درووستبکرێت نەک ئەوەی بتەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەیت چونکە سەرکەوتوو نابیت.

 

– کاری هاوبەش!

کاری هاوبەش  و هاوکاری یەک مانای ئەوە نیە کە من نیوەی قاپەکانم شت ئەویش نیوەکەی دیکە بشوات، بەڵکوو هاوسەرەکەم حەزی بەوەیە تەوالێتەکە پاک بێت، منیش حەزم بەوەیە بەردەوام شەربەتی پرتەقاڵ لە بەفرگرەکەدا بێت، من تەوالێتەکە پاک دەکەمەوە و ئەویش شەربەتی پرتەقاڵم بۆ دەکڕێت، ئەوە کاری هاوبەشە!

 

– هەموو شتەکان لە یەک کاتدا

نابێت چاوەڕوانی ئەوەبیت یەکسەر هەموو شتێکت هەبێت، بەڵکوو دەبێت هەوڵبدەیت و کاری سەخت بکەیت تا بتوانیت هەنگاو بەهەنگاو شتەکان دەستبخەیت!

 

– هەستەکان هەمووشتێک تێکدەدات

کاتێک توڕەدەبیت نابێت ئیدی هیچ نەخوێنیتەوە و وەک دەڵێن هیچی تێدا نەهێڵیت، هەوڵبدە تا ١٠ بژمێریت پاشان قسەکانت بکەیت.

 

– خۆشەویستی ڕوها بوونی نییە

نابێت چاوەڕوانی ئەوەبیت هەمووکات هاوسەرەکەت بەساقە و بەقوربانت بێت، هەستەکان بەرز و نزمی تێدایە و پێویستە ئاسایی بێت لات!

|917 جار خوێندراوەتەوە|