• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

زانیوتانە بەنووستن ئەم نەخۆشیانە چارەسەر دەكرێن

زانیوتانە بەنووستن ئەم نەخۆشیانە چارەسەر دەكرێن

نووستن هەندێك جار چارەسەری چەند جۆرێك نەخۆشی دەكات، چونكە بەرگری لەش لەم دۆخانەدا بەرز دەكاتەوە، لەم بابەتەوە بەو نەخۆشیانە ئاشنا دەبیت كە نووستن چارەسەریان دەكات.

1. ئەنفلۆنزا : لەكاتی تووشبونت بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا ئەوە باشتر وایە بۆ ماوەیەك پشوو وەربگریت و لەجێگەكەت بمێنیتەوەو بخەویت، چونكە ماندووبوون لەو كاتەدا بەرگری لەش لاواز دەكات و ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل لە لەشدا بەرز دەكاتەوەو ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی‌ ژمارەی‌ خڕۆكە سپیەكان و چاكبوونەوە دوا دەخات.

2. سەرئێشەی‌ توند : ماندوبوونی زۆر دەبێتە هۆی سەرئێشەی‌ توند، لەم كاتەدا نووستن باشترین چارەسەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی‌ ئازارەكەو لەگەڵیدا كوپێك شیری گەرم یان شەربەتی نەعنا یان یانسون بخۆرەوەو بخەوە، بەڵام پێویستە (7) بۆ (8) كاتژمێر بنویت هەتا ئازاری سەرت باش ببێتەوە.

3. ئازاری پشت و شان و مل : لەكاتی هەستكردن بەم ئازارە جەستە پێویستی بە حەسانەوە هەیە بۆ كەمكردنەوەی‌ ئازارەكەو پەستان لەسەر ئێسك و ماسولكەكان، ئەگەر ئازاری پشتت هەبوو ئەوە لەسەر پشت بكەوەو ئەگەر دەست و قاچت ئازاری هەبوو ئەوە لەكاتی پاڵكەوتندا پشیەك بخەرە ژێر دەست یان قاچتەوە.

4. ئازاری قاچ : ئەگەر بۆماوەیەكی زۆر پەستان لەسەر قاچەكان بێت ئەوە ئازاری تێدا دروست دەبێت، هەركات ئەم گرفتەت هەبوو بەتایبەت ئەگەر پێیەكانت ئاوسا بێت ئەوە پاڵبكەوەو پشتی بخەرە ژێر قاچت، ئەمە باشترین چارەسەرە.

5. نەخۆشی شەكرە : كەمخەوی هۆكاری زیاتر بەرز بوونەوەی‌ ئاستی شەكری خوێنە، پشوودان بۆ نەخۆشانی شەكرە زۆر پێویستە.

6. نەخۆشی پەستانی خوێن و دڵ : پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و پشوودان، نوستن بە بڕی پێویست شانەكانی لەش بەهێز دەكات سووڕی خوێن چاڵاك دەكات و گەیشتنی خوێن بۆ تەواوی ئەندامەكانی لەش ئاسان دەكات.

|202 جار خوێندراوەتەوە|