• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

فەرەنسا بریارێکی لەبارەی لەش فرۆشەکانەوە دەرکرد

فەرەنسا بریارێکی لەبارەی لەش فرۆشەکانەوە دەرکرد
په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ‌یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه‌ پاره‌دان له‌به‌رامبه‌ر سێكس ده‌كاته‌ شتێكی نایاسایی و سزای دارایی به‌بڕی تا سێ هه‌زارو 750 یۆرۆ (4274 دۆلار) به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا ده‌سه‌پێنێت كه‌ "سێكس ده‌كڕێت".
 
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌، یاسا نوێیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌، تاوانه‌ ئیدانه‌ ده‌كرێن، وێڕای سزا داراییه‌كه‌، پێویسته‌ بخرێنه‌ ناو وانه‌گه‌لێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و دۆخانه‌ی روبه‌ڕوی له‌شفرۆشان ده‌بێته‌وه‌.
 
په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا له‌دوو خانه‌ پێكهاتووه‌. به‌هۆی جیاوازی توند له‌نێوان ئه‌م دوو خانه‌یه‌، په‌سه‌ندكردنی ئه‌، یاسا مشتومڕئامێزه‌ زیاتر له‌دوو ساڵی خایاند.
 
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كار له‌بواری هاوڕه‌گه‌زبازیدا ده‌كه‌ن، له‌كاتی كۆتا مشتومڕی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، خۆپیشاندانیان له‌دژی یاساكه‌، ئه‌نجامدا.
 
تۆڕی میدیای بی بی سی ، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 60 كه‌س ده‌بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان له‌ پاریسی پایته‌خت، لافیته‌گه‌لێكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری نوسرابوو: "ئازادم مه‌كه‌، من ئاگام له‌خۆم ده‌بێت".
 
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌ندیكای كارمه‌ندانی سێكسی ستراس رایگه‌یاند، ئه‌م یاسایه‌ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر شێوازی ژیانی كارمه‌ندانی بواری سێكس هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان به‌ 30 بۆ 40 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن.
 
فه‌ره‌نسا كه‌ وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌، یه‌كه‌مین وڵات نییه‌ كه‌ به‌یاسا سێكسكڕین به‌ تاوان ده‌ناسێنێت. یه‌كه‌م وڵات كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه‌ سویده‌ كه‌ ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وروپییه‌و ساڵی 1999 یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ركردووه‌. پاش سویدیش چه‌ند وڵاتێكی تر هه‌نگاوی هاوشێوه‌یان ناوه‌.
 
ئه‌مساڵیش په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد كه‌ داواده‌كات یاسای به‌تاوانناساندنی سێكسكڕین له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا په‌یڕه‌وبكرێت.
|4757 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین