• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

جێرمی کۆربین لە نەورۆزدا سوپاسی رەوەندی کوردی لە بەریتانیا دەکات

جێرمی کۆربین لە نەورۆزدا سوپاسی رەوەندی کوردی لە بەریتانیا دەکات

جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا لە پەیامێکدا بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتەکەی بە بۆنەی نەورۆزەوە رایگەیاند، سوپاسی رەوەندی کوردی دەکەن کە خزمەتیان پێشکەش بە بەریتانیا کردووە.

جێرمی کۆربین بەشداری رێوڕەسمێکی کرد کە بەبۆنەی نەورۆزەوە لە لەندەن رێکخرابوو. ئەو ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکەمجار لە ساڵانی هەشتاکان بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی کردووە بەڵام وەک ئێستا گەورە نەبوون.

کۆربین، کە پارتەکەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنە لە بەریتانیا، گوتی "سوپاسی رەوەندی کوردی دەکەم لەسەرانسەری بەریتانیا بۆ هەموو ئەو خزمەتەی کە ئێوە پێشکەشتان بە ژیان و کۆمەڵگەی ئێمە کردووە، بەتایبەتیش ئەو خۆشییەی لەم کاتەی ساڵ هێناوتانە".

جێرمی کۆربین داواشیکرد "هەرگیز رێگەمەدەن رەگەزپەرستەکان ئێمە دابەشبکەن، ئەوان هەرگیز سەرکەوتوو نابن، چونکە ئێمە زۆر لەوان بەهێزترین".

دەقی گوتەکانی جێرمی کۆربین:

"نەورۆزی هەموو لایەک پیرۆزبێت. زۆر سوپاس بۆ هەمووتان کە هاتوون. سوپاس کە بانگهێشتی منتان کردووە بۆ ئێرە. یەکەمین جار لە ساڵانی هەشتاکان بەشداریم لە رێوڕەسمی نەورۆز کرد، کە ئەو کاتە رێوڕەسمێکی بچووک بوو، دواتر بەرە بەرە گەورە بوو ئەوەش لەگەڵ گەشەی رەوەندی کوردی (لە بەریتانیا). سوپاسی رەوەندی کوردی دەکەم لەسەرانسەری بەریتانیا بۆ هەموو ئەو خزمەتەی کە ئێوە پێشکەشتان بە ژیان و کۆمەڵگەی ئێمە کردووە، بەتایبەتیش ئەو خۆشییەی لەم کاتەی ساڵ هێناوتانە. ئێستا کە سەرەتای بەهارە و نەورۆزیش ئاماژەیەکە بۆ ئەم وەرزە و وەرزی هاتنی خۆشییەکانە و رۆژهەکان درێژن و خۆریش بەدەرەوەیە. ئەمەش ئەو شتەیە کە ئێمە چاومان لێیەتی. پەرجووی نەورۆز مانای زۆر دەدات، بەتایبەتیش بۆ منداڵان، ئەو منداڵە کوردانەی کە لەم وڵاتە لەدایکبوونە و تاوەکو ئێستا هیچ دەرفەتێکیان نەبووە کە سەردانی هیچ بەشێکی کوردستان بکەن، بەڵام تێدەگەن کە باکگراوندی کولتووری و کەلەپووریان لە کوێوە هاتووە، نابێت هیچ کات بەکەم سەیری زیرەکی منداڵانی خۆمان بکەین کە لە کۆمەڵگەیەکی فرە کولتووریدان. لەکاتێکدا کە تێگەیشتنیان بۆ کەلەپوور و رابردووی خانەوادەکەیان هەیە، هاوکات تێگەیشتنیان بۆ کەلەپوور و کولتووری رابردووی خانەوادەکانی منداڵانی دیکەش هەیە، هەر ئەوەشە وایکردووە کە وڵاتی ئێمە تایبەت بێت، بۆیەش من شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیەکی فرەکوولتور و فرە ئاین و هەروەها فرە ئیتنی بکەم. هەروەها لەندەن نموونەیەکە بۆ جیهان کە خەڵکی ئێمە دەتوانن بەیەکەوە کاربکەین و بەیەکەوە بژین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر و کۆمەڵگەیەکی باشتر، هەرگیز رێگەمەدەن رەگەزپەرستەکان ئێمە دابەشبکەن، ئەوان هەرگیز سەرکەوتوو نابن، چونکە ئێمە زۆر لەوان بەهێزترین.

|1530 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین