• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam 570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • بۆ فرۆشتن ئەم دووکانە
  • دوکانیکی سەرتاشی بۆ فرۆشتن
  • دوکانێک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

ئەو وڵاتانەی مرۆڤ تیایاندا دڵخۆشە

ئەو وڵاتانەی مرۆڤ تیایاندا دڵخۆشە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێکی لەبارەی رێژه‌ی دڵخۆشی هاوڵاتیانی لە وڵاتانی جیهان بڵاوکردەوە و پێنج وڵاتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیان.

به‌پێی راپۆرتی دڵخۆشیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، کە ساڵانە 20ی ئازاری هه‌موو ساڵێك لە "رۆژی جیهانی دڵخۆشی" بڵاودەکرێتەوە، رێژه‌ی دڵخۆشی هاوڵاتیان له‌و وڵاتانه‌ زیاتره‌ كه‌ ده‌وڵه‌ته‌كانیان خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌یی پته‌ون، نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆر گه‌شه‌سه‌ندون له‌ روی ئابورییه‌وه‌.

فینله‌ندا له‌ ریزی یه‌كه‌مدا هاتوه‌

 

له‌ راپۆرته‌كەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا فینله‌ندا له‌ ریزی یه‌كه‌مدا هاتوه‌، به‌دوای ئه‌ویشدا به‌ ریزبه‌ند دانیمارك، نه‌رویج، ئایسله‌ندا، هۆڵه‌ندا، سویسرا، سوید، نیوزله‌ندا، كه‌نه‌دا و نه‌مسا هاتون.

پێنج وڵاتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیان

 

بەپێی راپۆرتەکە، پێنج وڵاتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیان و ته‌نها یه‌كێك له‌ 10 وڵاتانه‌ی له‌ روی ئابورییه‌وه‌ هه‌ره‌ گه‌شه‌كردون، له‌ ریزبه‌ندی 10 یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دا دێت و له‌ ریزی نۆیه‌می جێده‌گرێت كه‌ كه‌نه‌دایه‌. 

ئه‌مریكا كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهانه‌ له‌ ریزی 19هەمیندایە

 

ئه‌مریكا كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهانه‌ له‌ ریزی 19هەمیندایە، چین كه‌ له‌ روی گه‌شه‌ی ئابورییه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌مریكایه‌ له‌ ریزی 94ەمین، ژاپۆن له‌ ریزی 58ەمین، ئه‌ڵمانیا له‌ ریزی 17ە مین، بریتانیا له‌ ریزی 15ەمین، هیندستان له‌ ریزی 140ەمین، فه‌ڕه‌نسا 24ه‌مین، به‌ڕازیل 32ه‌مین و ئیتاڵیاش له‌ ریزی 36ه‌میندایه‌.

 دڵخۆشی خه‌ڵك له‌ روسیا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو نۆ پله‌ هاتووەته‌ خواره‌وه‌

 

ریزبه‌ندی دڵخۆشی خه‌ڵك له‌ روسیا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو نۆ پله‌ هاتوەته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ریزبه‌ندی 68ه‌میندا جێگیر بوه‌، توركیاش كه‌ 17ه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهانه‌ له‌و لیسته‌دا له‌ نێوان 156 ده‌وڵه‌تدا له‌ ریزبه‌ندی 79 مدایه‌.

كه‌مترین رێژه‌ی دڵخۆشیش له‌نێو ئه‌و 156 ده‌وڵه‌ته‌دا باشوری سودانه‌ به‌ دوای ئه‌ویشدا كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، ئه‌فغانستان، تانزانیا، رواندا، یه‌مه‌ن، مالاوی، سوریا، بۆستوانا و هایتی دێن.

|939 جار خوێندراوەتەوە|