• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

قاچاخچییەك ساڵێك و چوار مانگ چارەنووسی خێزانێك دەشارێتەوە

قاچاخچییەك ساڵێك و چوار مانگ چارەنووسی خێزانێك دەشارێتەوە

دوای ساڵێك و چوار مانگ چارەنووسی خێزانێكی شەش كەسیی خەڵكی دهۆك ئاشكرا بوو كە هەموویان لە دەریای ئیجەدا خنكاون. كەسوكاری ئەو خێزانە دەڵێن بە زەبری هەڕەشە لە برای ئەو قاچاخچییەی بەنیاز بووە خێزانەكە بگەیەنێتە یۆنان، چارەنووسیان ئاشكرا بووە. 

خێزانەكەی شێرزاد عەبدولعەزیز كە بەنیازبوون بچنە ئەوروپا، رۆژی 27-11-2017 هیچ هەواڵێكیان نامێنێ‌. تا رۆژی پێنجی ئەم مانگە ئاشكرا بوو كە ئەوان لەنێو دەریادا خنكاون.

هیڤیدار عەبدولعەزیز كە برای شێرزادە، بە (رووداو)ی گوت: "براكەمان پێشمەرگە بوو. لە خانووی كرێدابوون لە دومیز، هەموو شتەكانی خۆی فرۆشت و چوو بۆ توركیا. كە گەیشتە توركیا تەلەفۆنی كرد و گوتی بەنیازە بە رێگەی قاچاخ بچێتە دەرەوە. ئەوان رۆژی 27-11-2017 لە توركیا بەڕێكەوتن بۆ ئیتاڵیا، بەڵام لەو رۆژەوە هیچ هەواڵیان نەما. قاچاخچییەكەشیان كە خەڵكی ئامێدی بوو، دەیگوت هیچ لەبارەیان نازانم".

هیڤیدار باسی چۆنیەتی ئاشكرابوونی چارەنووسی ئەو خێزانەی كرد و گوتی: "زۆر هەوڵمدا هیچ سوودی نەبوو، هەتا ئەو كاتەی برایەكی قاچاخچییەكەم دەستگیركرد و هەڕەشەم لێكرد، ئینجا قاچاخچییەكە تەلەفۆنی كرد كە ئەو خێزانە نەماون و لە دەریادا خنكاون".

قاچاخچییەكان ئەو جۆرە رووداوانە بە ئاسایی دەبینن. (ع.ب) كە قاچاخچییەكی كوردە لە توركیا و 20 ساڵە ئەمە پیشەیەتی، دەڵێت: "هەر كاتێك لەگەڵ نەفەرێك رێكدەكەوین بیبەین بۆ یۆنان، یەكەمجار باسی مەترسییەكانی رێگاكەی لەگەڵ دەكەین و دەڵێین ئێمە لێی بەرپرس نین، بۆیە روودانی ئەو جۆرە رووداوانە بەلای ئێمەوە ئاساییە. بەڵام كاتێك كێشەیان بۆ دروست دەبێ‌ كەسوكاریان لە كوردستان هەڕەشەمان لێدەكەن".

ئەو قاچاخچییە ئاماژەی بەوەدا كە چەندین خێزانی دیكە وەكو ئەو خێزانەی دهۆك لە ئاودا خنكاون و كەسیش نازانێ‌ تەنیا قاچاخچییەكان نەبن "دەیان خێزانی دیكەی كورد هەن كە دەیان ساڵە نەماون، بەڵام هێشتا كەسوكاریان وادەزانن زیندوون و چاوەڕێیان دەكەن، هەیە لە رێگا دەخنكێ و كەسیش ئاگای لێ نییە، هەشە بەتەنیا هاتووە و بە كەسوكاری ناڵێت لەگەڵ كام قاچاخچی دەچین، بۆیە چارەنووسی نادیار دەبێ‌"

|2117 جار خوێندراوەتەوە|
کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

دایکی مەست بوە و منداڵەکەی لەیاد چوە منداڵێکی دو ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدات

دایکی مەست بوە و منداڵەکەی لەیاد چوە منداڵێکی دو ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدات

مۆبایلەكە لەسەر سەرینەكەی تەقیەوە و بەوهۆیەوە گیانیلەدەستدا

مۆبایلەكە لەسەر سەرینەكەی تەقیەوە و بەوهۆیەوە گیانیلەدەستدا

یەکێتی ئەوروپا: پێشنیارەکەی بریتانیا بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا هەنگاوی ئەرێنی لەخۆگرتوە

یەکێتی ئەوروپا: پێشنیارەکەی بریتانیا بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا هەنگاوی ئەرێنی لەخۆگرتوە

ئەوەی فەیبووک بەکاردەهێنێت ئەم پۆستە بخوێنێتەوە زۆر گرنگە

ئەوەی فەیبووک بەکاردەهێنێت ئەم پۆستە بخوێنێتەوە زۆر گرنگە

چاوپیکەوتنی پەنابەری ئینتیرفیو لە بەریتانیا

چاوپیکەوتنی پەنابەری ئینتیرفیو لە بەریتانیا

بە ڤیدیۆ: لەکاتی یەکەم جار گەیشتنم بە بەریتانیا چی بکەم باشە؟

بە ڤیدیۆ: لەکاتی یەکەم جار گەیشتنم بە بەریتانیا چی بکەم باشە؟

وێنە و ڤیدیۆ..دواى ئەوەى بەرگری لە كچێك دەکات، كوڕێكی كورد لە لەندەن بە چەقۆ دەکوژرێت

وێنە و ڤیدیۆ..دواى ئەوەى بەرگری لە كچێك دەکات، كوڕێكی كورد لە لەندەن بە چەقۆ دەکوژرێت

لە چوارەم شەڕی لەگەڵ\

لە چوارەم شەڕی لەگەڵ" شێرپەنجە" شکستی هێنا

کچانی پەنابەر فێری کارکردن دەکرێن

کچانی پەنابەر فێری کارکردن دەکرێن

شەونخونی ھەرزەکاران توشی ئەم نەخۆشیانەیان دەکات

شەونخونی ھەرزەکاران توشی ئەم نەخۆشیانەیان دەکات

چی رودەدات ئەگەر ئەمازۆن بە تەواوی بسوتێت

چی رودەدات ئەگەر ئەمازۆن بە تەواوی بسوتێت

دەرمانێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە جەڵتەی دڵ تاقیدەکرێتەوە

دەرمانێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە جەڵتەی دڵ تاقیدەکرێتەوە

لە ژێر فشاردا گرێبەستی هاوسەرگیری کچە ١١ ساڵانەکە هەڵوەشێندرایەوە

لە ژێر فشاردا گرێبەستی هاوسەرگیری کچە ١١ ساڵانەکە هەڵوەشێندرایەوە

چیرۆکی ھاوسەرێتی دەکەنە فیلم

چیرۆکی ھاوسەرێتی دەکەنە فیلم