• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

بەریتانیا.. بیرۆکەى ڕاپرسییەکی تر بۆ جیابوونەوە لە یەکێتى ئەوروپا دەدرێتە پەرلەمان

بەریتانیا.. بیرۆکەى ڕاپرسییەکی تر بۆ جیابوونەوە لە یەکێتى ئەوروپا دەدرێتە پەرلەمان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەنیازە پێشنیازی ڕاپرسییەکەی دیکە سەبارەت بە دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا بخاتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی.

بە وتەی ڕۆژنامەکە، تێرێزا مەی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی بۆ ئەو مەبەستە کۆبووەتەوە و ئەو بیرۆکەیەی لەگەڵیاندا تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكراوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەیەوێت دۆخی چەقبەستووی گفتوگۆکانی حکومەتەکەی لەگەڵ پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆندا تێپەڕێنێت.

پێشتر تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە ئەگەر رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا ناسراو بە (برێکزت) پەسەند نەکات، ئەوا پڕۆسەی دەرچوونەکە بە تەواوی ھەڵدەوەشێتەوە.

|1762 جار خوێندراوەتەوە|