• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

ڤەنزوێلا دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین؛ لەجیاتی کڕین بە پارە شتومەک ئاڵوگۆڕدەکرێت

ڤەنزوێلا دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین؛ لەجیاتی کڕین بە پارە شتومەک ئاڵوگۆڕدەکرێت

هاوڵاتییانی ڤەنزوێلا بوون بە قوربانیی ململانێی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەیان و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن و بەهۆی خراپیی دۆخی ئابورییشەوە لە بازاڕەکاندا لەجێی شت کڕین بە پارە، شتومەک دەگۆڕنەوە.

هاوڵاتییان بەهۆی دۆخی خراپی سیاسی و بەڕێوەبردنەوە بۆلیڤیار کە دراوی ڤەنزوێلایە بە شێوەیەکی بەرچاو بەهای لەدەستداوە و زۆرینەی هاوڵاتییانیش بێ پارەن و، ناچارن هەر شتێک لە ماڵەکانیاندا هەیە بیبەن و لە بازاڕدا بە ئارد و شیر و نان و برنج بیگۆڕنەوە.

شاری پۆرتۆ لاکروسە، کە دەکەوێتە کەناری دەریاوە، گەورەترین بازاڕی شت گۆڕینەوەی تێدایە و هاوڵاتییان لە بازاڕەکەدا ماسی بە ڕۆن و شیر و برنج دەگۆڕنەوە.

یەکێک لە ماسیگرەکان کە ناوی بودیس مارتینێزە ڕایگەیاند، ماسییەک لە جۆری ساردالی کە کێشی ٢٤ کیلۆ بووە گۆڕیویەتییەوە بە پاکەتێک شیر.

باس لەوەش دەکات، دەرمانی ئەنتیبایۆتیکی بە ئارد و مەعکەرۆنی کڕیوە.

کڕیارێکی دیکە بە ناوی یومەیرا هێرێرا وتی، "ئەوەندە پارەکەمان بەهای لەدەستداوە هەر ڕۆژە و بە شێوەیەک هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدەین."

|1071 جار خوێندراوەتەوە|