• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی وێنەی منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە

شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی وێنەی منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی بۆ یەکەمین جار وێنەی خۆیان و مناڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردوە، میدیاکانی بریتانیاو جیهانیش گرنگییەکی زۆریان بەباتەکەدا.

بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، ئەمرۆ چوارشەممە شازادە هاریسۆن ویندسۆر شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی لەکۆشکی ئێدنبێرگەوە وێنەی خۆیان و منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە.

وێنەی شازادەی نوێ روپەری رۆژنامە و گۆڤارەکانی داگیرکرد


دواتر میدیاکانی بریتانیا و جیهانیش گرنگی زۆریان بەباتەکەدا و وێنەی شازادەی نوێ روپەری رۆژنامە و گۆڤارەکانی داگیرکرد.

شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسن


دواتر بڵاوکرایەوە کە شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسن. 
تا ئێستا تایتڵێکی شاهانە بۆ منداڵە تازەبوەکەی خێزانی شاهانە دانەنراوە، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە بەلەدایکبونی ئەم نەوە نوێیەی شاهانە لەئێستادا شا و شاژنی ئێدنبێرگ ئاشنابون بەهەشتەمین نەوەی خۆیان.

ئارشی تەمەنی تەنها دو رۆژ و نیوە و لەبارەیەوە شازادە میگانی دایکی دەلێت " بەراستی هەستێکی خۆشم هەیە، منداڵەکەم زۆر دەرونی ئارامە و زۆر جوانە، بەڕاستی هەستی دایکایەتی بۆ شازادەی داهاتوی بریتانیا هەستێکی زۆر خۆشە.

|729 جار خوێندراوەتەوە|