• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam 570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ زیانی لێکەوتەوە

بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ زیانی لێکەوتەوە

به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌، ژماره‌یه‌ک خانوو و دووکان و مزگه‌وتی گونده‌کانی بێلوله‌ و باخه‌ هه‌ناره‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی مه‌یدان لە سنوری گەرمیان زیانیان پێگه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها کاره‌بای پچڕاندووه‌ و ئاوی گونده‌کانیش ڕه‌نگی گۆڕاوه‌. 


کاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ک سنوری شاره‌دێی مه‌یدانی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانی هه‌ژاند و زیانی به‌ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ گه‌یاند.

ڕزگار محه‌مه‌د، خاوه‌ن مینی مارکێتێکه‌ له‌ گوندی بێلوله‌ لە سنوەی شارەدێی مەیدان به‌ ڕۆژنیوزی وت: بومه‌له‌رزه‌که‌، زیانی به‌ مینی مارکێته‌که‌ی من و خانووی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی گوندی بێلوله‌ گه‌یاندووه‌، که‌  سه‌قفه‌کانی ڕووخاوه‌ و درزیان تێکه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها به‌شێکی سه‌قف و شوشه‌ په‌نجه‌ره‌کانی مزگه‌وتی گوندی باخه‌ هه‌ناره‌ ڕووخاوه‌ و زیانی زۆری پێگه‌یشتوه‌. 

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، مه‌ریوان ساڵح، یه‌کێک له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌واری بێلوله‌، بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی: بومه‌له‌رزه‌که‌ ده‌نگی ئاسایی نه‌بووه‌، به‌شێکی زۆری شاخه‌کانی نزیک گوندی بێلول به‌رده‌ گه‌وره‌کانی هه‌ره‌سی هێناوه‌ و که‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌، یه‌کێک له‌ به‌رده‌کان له‌ تاوه‌رێکی کاره‌بای گوندی ده‌ربه‌ندی بێلوله‌ی داوه‌ و کاره‌بای گونده‌که‌ی بڕیوه‌، که‌ له‌ شاره‌دێی مه‌یدانه‌وه‌ بۆ گونده‌که‌ دێت.

مه‌ریوان ساڵح، وتیشی: سه‌چاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گوندی ده‌ربه‌ندی بێلوله‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی مه‌یدان، بوه‌ته‌ قوڕاو و به‌ کەڵکی خواردنه‌وه‌ نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ها ئاوی کانی ڕه‌ش، که‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونده‌کانی شاواز و بێلوله‌ و باخه‌ هه‌ناره‌یه‌، ڕه‌نگه‌که‌ی گۆڕاوه‌ و به‌ره‌و شیری ده‌ڕوات و حاڵه‌تێکی سروشتی نیه.

 

 

saf
saf
saf
saf
saf
saf
saf
saf
|331 جار خوێندراوەتەوە|