• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

پێویستە لە رەمەزاندا بایەخ بەم خواردنانە بدەیت

پێویستە لە رەمەزاندا بایەخ بەم خواردنانە بدەیت

پاراستنی سیستم و هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانت لە مانگی رەمەزاندا بنەمایەکی سەرەکییە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.

پێویستە رۆژانە بایەخ بەم پێنج خواردنە بدەیت، لە مانگی رەمەزاندا:

*چەرەس، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3، هاوکات دژە ئۆکسان و هەوکردنە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی.

*سەوزەکان، وەک سپێناخ و جەرجیر، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ریشاڵ و کانزاکان، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی درەنگ هەست بە برسێتی بکەیت.

*شیلک و شاتو، کە دوو جۆری میوەی بەسوودی دژە ئۆکسانن و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ریشاڵەکان.

*ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، هاوکات تێرتدەکات و کەمتر هەست بە برسێتی دەکەیت.

*هێلکە، دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هەربۆیە گرنگە لە پارشێودا یەک هێلکە بخۆیت، بێگومان کوڵاو تەندروسترە، هەم وزەت پێدەبەخشێت و تێریش دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر.

|467 جار خوێندراوەتەوە|