• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

پێنج نیشانەی سەرەتایی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە

پێنج نیشانەی سەرەتایی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە

نەخۆشیی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، هۆکارەکەشی بوونی گرفتە لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین و بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە لە خوێندا، بوونی کۆمەڵێک نیشانەش ئاماژەن بۆ توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

گۆڤاری "Everyday Health" لە بابەتێکدا لە زاری پزیشکانی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە کۆمەڵێک لە نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرەیان خستووەتەڕوو، ئەوانیش:

١گۆڕانی ڕەنگی پێست، تۆخبوونی ڕەنگی پێستی مل و ژێر باڵ و بن ڕان.

٢هەستکردن بە وشکبوونی قوڕگ و سورێنچک.

٣بوونی گرفت لە میزەڕۆ و کۆئەندامی زاوزێدا، ئەویش بەهۆی تێکچوونی مولوولەکانی خوێنە لەو بەشەی جەستەدا.

٤بوونی خەونی ڕوون و دووبارە و ناخۆش، لەگەڵ خەوزڕان و ئارەقکردنەوەی زۆر لە شەواندا.

٥- درەنگ چاکبوونەوە و ساڕێژبوونی برین، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە، کە ڕێگر دەبێت لە چوونی ئۆکسجین بۆ خوێن، کە کرداری چارەسەربوونی برین دوادەخات

|893 جار خوێندراوەتەوە|