• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

پسپۆڕێکی خۆراک سوود و زیانەکانی کەباب دەخاتەڕوو

پسپۆڕێکی خۆراک سوود و زیانەکانی کەباب دەخاتەڕوو

پسپۆڕێکی خۆراک لە هەرێمی کوردستان خواردنی کەباب بە باش و پێویست دادەنێت ئەگەر بەپێی پێویست بخورێت و رەچاوی پاک و خاوێنی بکرێت لە کاتی ئامادەکردنیدا.

لە بابەتێکی تەندروستیدا لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک و سەرپەرشتیاری لیژنەی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، کەباب سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر لە پرۆتینی ئاژەڵی تێدایە لەگەڵ بوونی چەوری ئاژەڵ، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە زیادەڕۆی تێدا نەکرێت لەخواردنیدا، پرۆتین لە کاری دروستبوونی ماسولکە و زیندە چالاکییەکانی لەش بەشدارە و دەچێتە پێکهاتەی خوێنەوە، چونکە رێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە گرنگە بۆ خرۆکە سورەکانی خوێن ئۆکسجین دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە، چەورییەکەشی سەرچاوەی ترشە چەورییەکان و ووزە و ڤیتامینەکانە.

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک لەبارەی زیانەکانی کەبابەوە دەڵێت " ئەگەر هاتوو کەباب بە ڕێژەیەکی زۆر بخوریت بێگومان زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەینێت، چونکە زیاتر لە ٣٥٪ پێکهاتەی کەباب چەورییە، چەوریەکەشی چەوری تێرە نا تەندورستانە کۆلسترۆڵ زیاد دەکات و کار دەکاتە سەر بۆریەکانی دڵ، لەکاتی برژاندندا مادەی ئەماین دروست دەکات کە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە"

لەشکر حەمید ئەوەیشی خستەڕوو، یەکێکی تر لە زیانەکانی کەباب بەهۆی ئەوەوەیە ڕێژەیەکی زۆری خوێی تێدا بەکاردێت، بە جۆرێک کە بۆ یەک کەباب (٧)گرام خوێ بەکاردێت کە مرۆڤ نابێت رۆژانە لە (٦) گرام زیاتر خوێ بخوات ، لەهەمان کاتدا یوریک ئەسید زیاد دەکات کە کار دەکاتە سەر جومگەکان و گورچلەکان.

لەم بابەتە تەندروستییەدا کە راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانیش بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی لە کوردستاندا لەسەر کەباب کراوە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە هەموو ئەو نموونانەی وەرگیراوە لە کەباب پیس بوون بە بەکتریا پێش برژاندن، بەڵام دواتر دوای برژاندن بەکتریا هەر هەبووە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر، هەروەها رێژەی٥٣٪ بەکتریای کۆلیفۆرمی تێدا بووە پێش براژندن لە کاتێکدا دوای برژاندن دابەزیوە بۆ ڕێژەی لە ۱۰٪، کەواته بوونی بەکتریا بە ڕێژەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە سەلامەتی وپاکوخاوێنی.

Image result for ‫کەباب‬‎

بۆ دڵنیابوون لە پاک و خاوێنی کەباب و خۆ بەدوورگرتن لە زیانەکانی لەشکر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەی تەندروستی، ئەم رێنماییانەی خستووەتەڕوو کە پێویستە بەهەند وەربگیرێن

دڵنیا بوون لە سەلامەتی ئەو گۆشتەی کە بەکاردێت بۆ کەباب.

شوێنی ئامادەکردنەکەی تا چەندێک تەندروستە .

پاکو خاوێنی کەسێتی ئەو کەسانەی کەباب دروست دەکەن، لەڕووی پشکنینی تەندروستی کارمەندەکە و بەکارهێنانی کڵاو و سەدریە و دەستکێش بە پێی ڕێنمایەکان .

ئەو شتانەی کە بەکاردێن تاچەند تەندروستن و پاک دەکرێنەوە بە جوانی .

ئەو ئاوەی بەکاردێت بۆ دەست تەڕکردن بۆ دروستکردنی کەباب سەرچاوەی سەرەکی دروستبوونی نەخۆشییه.

Image result for ‫کەباب‬‎

|951 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک