• krd travel
  • reklam 570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

ژن و مێردێک منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان لەبیرچوو

ژن و مێردێک منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان لەبیرچوو

ژن و مێردێک پاش گەڕانەوەیان لە نەخۆشخانە منداڵە ساواکەیان لەبیرچوو، لە ماڵەوە بیریان کەوتەوە کە منداڵەکەیان لەگەڵ خۆیان نەهێناوەتەوە.

 بەگوێرەی پۆلیسی شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، ژن و مێردێک کاتێک لە نەخۆشخانە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ منداڵی یەکەمیان کە تەمەنی ساڵێک دەبێت لە تەکسییەکە دادەبەزێن و کرێی تەکسییەکە دەدەن، بەڵام کۆرپە تازە لەدایکبووەکەیان لەتەکسییەکە لەیاد دەکەن.

دوای تێپەڕبوونی تەکسییەکە و ماوەیەک ڕۆشتنی بە ڕێگادا ژن و مێردەکە هەست دەکەن منداڵەکەیان لەتەکسییەکە لەیاد کردووە.

ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس نوسیوویەتی، باوکەکە لە هەوڵی گەیشتنی بە تەکسییەکە شکست دەهێنێت، ئەمە لەکاتێکدا شۆفێری تەکسییەکە هەستی نەکردووە منداڵێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدایە، بەمەبەستی نانخواردن ئۆتۆمبێلەکەی لە گەراجێکی ژێر زەمینیدا ڕادەگرێت.

شۆفێرەکە لەو کاتەی دەیەوێت لەئۆتۆمبێلەکەی دابەزێت، کاریکۆتێک دەبینێت کە منداڵێکی تێدایە، بەخێرایی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و منداڵەکە دەگەڕێنرێتەوە دەست دایک و باوکی.

|370 جار خوێندراوەتەوە|