• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

سبەى دیاردەیەکى گەردوونیی دەگمەن لەسەر زەوى ڕوودەدات

سبەى دیاردەیەکى گەردوونیی دەگمەن لەسەر زەوى ڕوودەدات

بەپێى پێشبینیى زانايانى گەردونيى سبەى سێشەممە ٢٨ی ئايارى ٢٠١٩ دیاردەیەکى گەردوونیى دەگمەن لەسەر زەوى ڕوودەدات.

محەمەد رەزا عەسفورى زانا و لێکۆڵەرى گەردوونى بۆ ڕۆژنامەى ئەخبارى خەلیج ڕایگەیاند، ئەو دیاردە دەگمەنە لە سعودیە و بەتایبەتى شارى مەکە زۆر زیاتر هەستى پێ دەکرێت.

ئاماژەى بەوەش کردووە، لەکاتى بانگى نیوەڕۆدا لەسەر کەعبەى پیرۆز تیشکى خۆر زۆر بەرز دەبێتەوە بە گۆشەى ٩٠ى ستوونى، بە شێوەیەک کەعبەى پیرۆز هیچ سێبەرێکى نابێت.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ڕوودانى ئەو دیاردەیە سوودى هەیە بۆ دیاریکردنى ڕووى قیبلە بە شێوەى ورد لە هەر ناوچەیەکى گۆى زەوى، کاتێک دارێکى ڕێک ڕابگیرێت لەسەر زەوى بە شێوەى ستوونى، ئەوا لاى بەرانبەر بە سێبەرەکە ڕووى قیبلەیە.

ئەو زانایە هۆشداریی داوە لەوەى نابێت لەو کاتەدا بە شێوەى ڕاستەوخۆ تەماشاى خۆر بکرێت، چونکە تیشکەکەى زیانى زۆر بە چاوى مرۆڤەکان دەگەیەنێت بە تایبەتى لەو وڵاتانەى کە تیشکى خۆر لە ڕۆژدا ماوەکەى درێژترە وەک وڵاتانى کەنداو

|703 جار خوێندراوەتەوە|