• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

بەڕۆژووبوون تووشی كام گرفتەت دەكات؟

بەڕۆژووبوون تووشی كام گرفتەت دەكات؟

زۆر توێژینەوە ئەوەیان دەرخستووە كە بەڕۆژووبوون كاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە، بەوپێیەی مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی كەمدەكاتەوە، بەڵام لەماوەی رەمەزاندا لەوانەیە روژووەوانان تووشی چەند گرفتێكیش ببنەوە، لەوانە:

- سەرئێشە:

هۆكاری بەربڵاوی سەرئێشە لەنێو رۆژووگران لە رەمەزاندا، تێكچوونی شێواز، كواڵیتی و بڕی خۆراكە، جگە لەوەش یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی سەرئێشە دابەزینی شەكری خوێن و تینوێتی زۆرە. بۆ ئەوەی سەرئێشە لە ماوەی مانگی رەمەزاندا كەم بكرێتەوە، پێویستە رێژەیەكی كەمتری ئەو خواردنەوانە بخورێن كە مادەی كافیینیان تێدایە وەكو چا و قاوە، ژەمی پارشێو وەكو ژەمێكی سەرەكی بایەخی پێبدرێت لەبەرئەوەی رۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێدانی وزە بە جەستە و دوورخستنەوەی سەرئێشە.

- وشكبوونەوەی پێست

وشكبوونەوەی پێست یەكێكە لە دەرهاوێشتەكانی وشكبوونەوەی جەستە لە كەسانی بەڕۆژوودا. زۆر خواردنی میوە ئاودارەكان و زیادكردنی خواردنەوەی شلەمەنییەكان لەماوەی بەربانگ تاوەكو پارشێو، رێگەیەكی كەمكردنەوەی وشكبوونەوەی پێستە.


- بۆنی ناخۆشی دەم:

بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشییەكانی دەم و ددان، بۆ دووربوون لەم گرفتەش رۆژانە دوو جار شووشتنی ددانەكان پێویستە، هەروەها دەبێت دوای شووشتنی ددانەكان بە فڵچە و هەویری گونجاو كە فلۆرایدی تێدابێت، زمانیش بشۆرێت و بە دەزوو نێوان ددانەكان پاك بكرێتەوە.

- بەدهەرسی و قەبزی:

بەهۆی ئەوەی كەسەكە بەدرێژایی رۆژ هیچ ناخوات، كۆئەندامی هەرس خاودەبێتەوە، بۆ دووربوون لە بەدهەرسی لەكاتی ژەمەكان ئاو مەخۆوە و پاقلە، فاسۆلیا و نۆك مەخۆ.

|301 جار خوێندراوەتەوە|