• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

ئایا مۆبایل و شەپۆلی تاوەرەکان دەبنەهۆی هۆى شێرپەنجە؟

ئایا مۆبایل و شەپۆلی تاوەرەکان دەبنەهۆی هۆى شێرپەنجە؟

لەوکاتەوەى مۆبایل داهێنراوە، پرسی ئەوەى ئایا دەبێتە هۆى شێرپەنجە یان نا، بووەتە جێ باس و ئەمەش واى لە زانایان کردووە بکەونە گەڕان بەدواى وەڵام.

لەم دوو دەیەى رابروودا دەیان توێژینەوە دەربارەى پەیوەندیی مۆبایل بە شێرپەنجەکانى سەر و مل (مێشک و پەردەکانى لەگەڵ لیکە رژێنەکان) کراون، هیچ یەکێک لەوانە بە تەواوى نەگەیشتووەتە ئەوەى بتوانێت بیسەلمێنێت مۆبایل دەبێتە هۆى شێرپەنجە؛ بەڵام ئەگەرێکى نەسەلمێنراو هێڵراوەتەوە، بۆیە بەپێى دواین راپۆرتى (ئاژانسى نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە-International Agency for Research on Cancer)، کە دەزگایەکى سەر بە رێکخراوى تەندروستیی جیهانیی تایبەت بەو بوارەیە و کارى سەرەکیی هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەى هۆکارە جیاوازەکانى نەخۆشییەکە، ئەگەرى ئەوە هەیە شەپۆڵەکانى مۆبایل ببنە هۆى شێرپەنجە.

بەپێى لێکۆڵینەوە زانستییەکان، ئەگەر ئەو ئەگەرە هەبێت، ئەوە لە منداڵ و هەرزەکاران زیاترە، بۆیە پێویستە ئەوان لە گەوران زیاتر بەدوور بگیرێن لە مۆبایل. هەر وەک مۆبایل چەند لە جەستەوە دوور بێت، ئەوەندە ئەو ئەگەرەى شێرپەنجە کەم دەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر نزیکەى 40 سم لە جەستەوە دوور بێت.

بە شێوەیەکى گشتى بەجێهێنانى ئەم رێنماییانە دەبێتەهۆى کەمکردنەوەى ئەگەرەکانى شێرپەنجە:
- بەکارهێنانى ئامێرى مۆبایلى کواڵیتى بەرز
- بەکارهێنانى (بلووتووس) و (هێدفۆن) لە کاتى پەیوەندییى ماوە درێژدا
- پەیوەندى نەکردن و وەرنەگرتن لەو کاتانەى (شەبەکە) زۆر لاوازە
- هەموو جارێک مۆبایل نەخرێتە بەر هەمان گوێ
- زیاتر بەکارهێنانى کورتەنامە لەجیاتى پەیوەندی
- ماوەی پەیوەندییەکان تا بکرێ کەمبکرێتەوە
- شەوان مۆبایل نەخرێتە ژێر سەر
- منداڵان مۆبایل بەکارنەهێنن.

شەپۆلی تاوەرەکانی مۆبایل دەبنەهۆی شێرپەنجە؟
هەمان ئەو قسە و باسانە لەسەر تاوەرەکانى مۆبایلیش هەیە. ئەگەرچی (ئاژانسی فەڕەنسی بۆ سەلامەتیی تەندروستیی ژینگە) جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت شەپۆڵەکانى ئەو تاوەرانە ببنە هۆى شێرپەنجە، بەڵام دیسانەوە دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیا بوونەوەى زیاتر، مەرجى ئەوە دادەنێن کە نابێت تاوەرەکانى مۆبایل لە دووریی کەمتر لە 100 مەتر لە دایەنگا و باخچەکانى منداڵان و قوتابخانەکانى بنەڕەتییەوە دابنرێن.

* مامۆستاى (IT) لە زانکۆى (تیشک)ى نێودەوڵەتى

|489 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک