• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

كام شێوازی رێگری لە منداڵبوون باشترینە؟

كام شێوازی رێگری لە منداڵبوون باشترینە؟

بەكارهێنانی كۆندۆم لەلایەن پیاوان رێگەیەكی كاریگەر و سەلامەتە بەجۆرێك چانسی دووگیانبوون 2% زیاتر نییە

 
بەكارهێنانی كۆندۆم لەلایەن پیاوان رێگەیەكی كاریگەر و سەلامەتە بەجۆرێك چانسی دووگیانبوون 2% زیاتر نییە

رووداو-هەولێر

بڕیاری هەڵبژاردنی شێوازێكی گونجاو و كاریگەر بۆ رێگری لە منداڵبوون دەكەوێتە سەر خودی كەسەكە، بەڵام لە بڕیارداندا پزیشكی پسپۆڕ یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی گونجاوترین و تەندروستترین شێواز هەڵبژێریت. بەپێی ئامارەكان لە وڵاتێكی وەك ئەمریكا 65%ی خانمان یەكێك لەم شێوازانەی رێگری لە منداڵبوون بەكاردەهێنن:

- حەبی دژەسكپڕی

ئەم شێوازە بەربڵاوترینە لەنێو خانماندا، حەبەكانی رێگری لە منداڵبوون تێكەڵەیەكن لە هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن یان تەنیا هۆرمۆنی پرۆجیسترۆنیان تێدایە، پزیشكانی خانمان و منداڵبوون ئەم شێوازە بۆ رێگری لە منداڵبوون بە كاریگەر دادەنێن و دەڵێن ئەگەری دووگیانبوون تەنیا 1% دەبێت، بەڵام لە رێنمایینامەكەی دەستەی خانمان و منداڵبوونی ئەمریكیدا هاتووە ئەو خانمانەی قەڵەون یان تووشی سكچوون و رشانەوە دەبن، كاریگەری حەبەكان لەسەریان كەم دەبێتەوە، هەروەها كاریگەرییە لاوەكییەكانیشیان بریتین لە ئازاری مەمك، هێڵنج و قەڵەو بوون.

- وەرگرتنی هۆرمۆن

وەرگرتنی هۆرمۆن بۆ رێگرتن لە منداڵبوون بە چەندین شێواز  دەدرێتە خانمەكە، لەوانە: حەب، دەرزی، لەزگەی پێست و لەولەب. پزیشكان دەڵێن ئەو خانمانەی تەمەنیان سەرووی 35 ساڵانە، قەڵەون، بەرزەپەستانی خوێنییان هەیە یان جگەرەكێشن، دەبێت لەژێر چاودێریی بەردەوامی پزیشكدابن، چونكە وەرگرتنی هۆرمۆن مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە، بەردی زراو و كڵۆبوونی خوێن زیاد دەكات.

- لەزگەی پێست:

كاریگەریی لەزگەكان بۆ رێگرتن لە منداڵبوون بەڕێژەی 99% دەخەمڵێنرێت، ئەو لەزگانە لە پێستی خوارەوەی سك، قۆڵ و شان دەدرێن و هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن بە جەستە دەبەخشن، بەمەش رێگە لە منداڵبوون دەگرن، ئەو خانمانەی قەڵەون كەمتر سوود لە لەزگە وەردەگرن.

- دەرزی:

ئەو خانمەی دەیەوێت بۆ رێگرتن لە منداڵبوون ئەم شێوازە هەڵبژێرێت، دەبێت هەر سێ مانگ جارێك دەرزییەك وەربگرێت، (دیپۆپرۆڤێرا) یەكێكە لەو دەرزیانەی بە راوێژی پزیشك بە خانمەكە دەدرێت و هۆرمۆنی پرۆجیسترۆنی تێدایە، دەرزییەكە سەلامەتە، تەنانەت دەتوانرێت لەماوەی شیرپێدانیش بەكاربهێنرێ، بەڵام دوای وەستاندنیان جەستەی خانمەكە كاتێكی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی دووبارە توانای دروستكردنی منداڵی بۆ بگەڕێتەوە.

- كۆندۆم

بەكارهێنانی كۆندۆم لەلایەن پیاوان رێگەیەكی كاریگەر و سەلامەتە بەجۆرێك چانسی دووگیانبوون 2% زیاتر نییە، كۆندۆمەكان بەردەستن و هەرزانن جگە لەوەی رێگە لە دووگیانبوون دەگرن، مەترسیی نەخۆشییە گوازراوە سێكسییەكانیش كەم دەكەنەوە.

|1820 جار خوێندراوەتەوە|