• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

دوو كورد لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپادا سەركەوتن

دوو كورد لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپادا سەركەوتن
لە ھەڵبژاردنەكانی رۆژی 26-5-2019ـی پەرلەمانی ئەوروپا دوو ژنە كوردی باکووری کوردستان توانیان دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و بوونە پەرلەمانتار.
 
ئەڤین ئینجیر لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوێد بەربژێرکرابوو و لەكۆی 20 كورسی کە بۆ پشكی ئەو وڵاتە دانراوە توانیویەتی سەربكەوێت. پارتەكەی ئەڤین بەپێی ئەنجامە بەراییەكان 5 كورسی بەدەستھێناون. 

 

 

ئەڤین لەدایكبووی ساڵی 1984ـە و خەڵكی لجێی سەر بە ئامەدی باكووری كوردستان ـە. لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014ـی پەرلەمانی ئەوروپا بەربژێر بووە، پارتەكەی نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنێت بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا توانی سەربکەوێت. پێشووتر سەرۆكی گەنجەكانی پارتی سوشیاڵ دیموكراتەكانی سوێد بووە.
 
ئویزلەم ئالەڤ دەمیرەل، سەرۆكی لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا بوو. دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكان پارتی چەپی ئەڵمانیا 5.5% دەنگدەرانی بەشداربووی بەدەستھێناوە و پێنج كورسی بەر پارتەكەی دەكەون کە یەكێكیان بۆ ئەو دەبێت. ئویزلەم لەساڵی 1984 لە ماڵاتیای باكووری كوردستان لەدایكبووە. ساڵی 1989 لەگەڵ خێزانەكەی كۆچ دەكاتە ئەڵمانیا. پێشووتر سەرۆكی پارتی چەپ بووە لە ھەرێمی نۆڕدراین ڤێستڤالن. 
 
دوای فەلەكناس ئۆجا كە بۆ دوو خوولی پەرلەمانی ئەوروپا لەنێوان 1999-2009 لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا كورسییەكی پەرلەمانی لە برۆكسل ھەبووە. بۆ جاری دووەمە لەنێو پارتەكانی وڵاتانی كوردانی نیشتەجێی نێو یەكێتی ئەوروپا دەبنە پەرلەمانتاری ئەوروپی بەڵام ئەمجارە ژمارەیان دوو كەسە.

 

 

 ئەڤین ئینجیر
 
- ساڵی 1984 لەدایکبووە 
- لە گۆتنبرێکی سوێد گەورە بووە 
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ئوپسالای سوێد بەدەستهێناوە 
- لە سەر لیستی سۆسیال دیموکراتەکانی سوێد بۆ بوون بە پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا بەربژێر بوو
- ساڵی 2014ـەش بەربژێر بوو، بەڵام سەرنەکەوت 
- دایک و باوکی خەڵکی باکووری کوردستانن 
- لە ساڵی 1993دا سوپای تورکیا ماڵی باپیرەی لە لیجەی پارێزگای ئامەد سووتاند، رووداوەکە وایکرد دەست بە چالاکی سیاسی بکات 
- سکاڵایان لە دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆمارکرد و بردیانەوە و حکومەتی تورکیا ناچارکرا قەرەبووی باپیری بکاتەوە 
- ئەو رووداوە ئینجیری زیاتر هاندا کاری سیاسی بکات 
- ئەندامی یەکێتیی قوتابیانی سوێد بووە 
- سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کورد و یەکێتی ئەکادیمی بووە 
- ئەندامی بۆردی دیموکراسی بێسنوورە 
- جێگری سکرتێری نێودەوڵەتیی سۆسیال دیموکراتەکانە 
- ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە 
- دوو برای هەیە 
- حەزی لە خوێندنەوە و سینەمایە

 

ئویزلەم ئالەڤ دەمیرەل

- ساڵی 1984 لە ماڵاتیای باکووری کوردستان لەدایکبووە 
- ساڵی 1989 لەگەڵ خانەوادەکەی چوونە ئەڵمانیا 
- زانستە سیاسییەکان، ئەدەبی بەراوردکاری، مێژووی دەستووری و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە زانکۆی بۆن خوێندووە 
- 1999 بووەتە ئەندامی دەستەی نوێنەرانی قوتابیان لە کۆڵن 
- 2002 بووەتە نوێنەری لیژنەی نوێنەرانی قوتابیانی فیدراڵی
- 2001 و 2003 دژی شەڕی ئەفغانستان و عێراق خۆپیشاندانی رێکخست  
- ئەندامی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کرێکارانی دیموکراسی بوو 
- نوێنەرایەتیی کرێکارە کورد و تورکەکانی لەو فیدراسیۆنە دەکرد 
- 2010 وەک ئەندامی پەرلەمانی نۆردراین ڤێستیڤاڵن هەڵبژێردرا 
- بووەتە ئەندامی لیژنەی کاروباری شارەوانی هەرێمەکە 
- بووەتە گوتەبێژی پارتەکەی کە چەپەکانە لە پەرلەمانی هەرێمەکە 
- ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژکاری بۆ کاروباری نیشتەجێکردن و وەبەرهێنانی هەرێمەکە بوو
- لە هەڵبژاردنی 2019ی پەرلەمانی ئەوروپادا بەربژێری ژمارە دووی چەپەکان بوو 
- لە 26ی ئایاردا هەڵبژێردرا 
- ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە 
- دوو منداڵی هەیە و لە دوسڵدۆرف دەژیت 

 

|725 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات