• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەریتانیا پارەیەکی خەیاڵیی تێچووە

سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەریتانیا پارەیەکی خەیاڵیی تێچووە

گۆڤارێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، تێکڕای تێچووی گەشتە سێ رۆژییەکەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ بەریتانیا کە پێکهاتبوو لە شوێنی مانەوە و ئەرکی پاراستن و گواستنەوەی وەفدی سەرۆکایەتیی پارەیەکی خەیاڵیی تێچووە.

رۆژی سێشەممە دۆناڵد تڕەمپ و میلانیای هاوسەری و هەر چوار منداڵەکەی بە یاوەریی وەفدێکی گەورەی سەرۆکایەتی سەردانی لەندەنیان کرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ بەشداریکردن لە یادی ٧٥ ساڵەی شەڕی نۆرماندی گەیشتنە فەڕەنسا.

گۆڤاری نیوز ویکی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی ئەو داتایانەی ماڵپەڕی سکۆتسمانی سکۆتلەندی بڵاویکردوونەتەوە، تێکڕای تێچووی گەشتەکەی سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیۆن و٥٠٠ هەزار دۆلار بووە.

گۆڤارەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، یاریدەدەرانی سەرۆکی ئەمریکا یەکێک لە جیاوازترین هۆتێلەکانی شاری لەندەنیان بۆ شوێنی مانەوەی تڕەمپ و خانەوادەکەی هەڵبژاردووە، بە جۆرێک بەگوێرەی داتایەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر مانەوەی سێ شەوی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٢٣ هەزار دۆلار دراوە بە کرێی هۆتێل.

هەروەها تێچووی فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ناسراو بە "ئێر فۆرس وەن" کە لە جۆری بۆینگ ٧٤٧ـە، بۆ هەر کاتژمێرێک مانەوەی لە ئاسمان پێویستی بە زیاتر لە ١٤٢ هەزار دۆلارە، بەو پێیەش گەشتی نێوان واشنتن و لەندەن حەوت کاتژمێر و ٣٠ خولەکە بۆیە تێچووی فڕۆکەکە نزیکەی ملیۆنێک دۆلارە، ئەوەش بەگوێرەی ماڵپەڕی کوارتزی ئەمریکی.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانیش باسی لەوە کردووە، وەفدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەو سەردانە کورتەیاندا بۆ بەریتانیا تێکڕای تێچووی گەشتەکەیان نزیکەی ١١.٢ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئەو داتایەی رۆژنامەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

هەروەها رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، تێکڕای تێچووی گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ بە ڕێژەیەکی زیاتر لەسەر بەریتانیا کەوتووە کە دەگاتە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنیی تایبەت بە سەردانی سەرۆکایەتی.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، دابینکردنی ئەو رێوشوێنە ئەمنییە بە مەبەستی پاراستنی ئەو وەفدە گەورەیە بووە کە یاوەریی ترەمپیان کردووە لە گەشتەکەیدا بۆ لەندەن، کە بەگوێرەی رۆژنامەکە وەفدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا زیاتر لە هەزار کەس بوون، ئەوە جگە لە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەرامبەر زیاتر لە ٢٥٠ هەزار خۆپیشاندەر، کە بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر سەردانەکەی ترەمپ لەسەر شەقام بوون

|2379 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک