• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

ژیاننامەی مەلا بەختیار و عەلی باپیر

ژیاننامەی مەلا بەختیار و عەلی باپیر

کاژێر 16:00 ی رۆژی یەکشەممە 10-4- 2016، لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی، بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو، دیبەیتێک لەنێوان مەلا بەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەژێر ناونیشانی "سیکۆلاریزم و ئیسلامگەرایی" بەڕێوەبچێت.

مەلا بەختیار كێیە؟

- حیكمەت محەممەد كەریم، ناسراو بە مەلا بەختیار.
- لە 20 ی ئابی ساڵی 1954 لە خانەقین لەدایكبووە.
- لە 10 - 06-1970 پەیوەندی بە كۆمەڵەی (ماركسی - لینینی)یەوە دەكات.
 - لە ساڵی 1974 پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە دەكات.
- لە ساڵی 1975، بەفەرمانی سەركردایەتی كۆمەڵەی (ماركسی - لینینی) دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین.
- یەكێك بووە لەوانەی ناوی لە لیستی داواكراوانی حكومەتی عیراقدا بووە.
- لە ساڵی 1975 بووەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان.
- لە ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
- لە ساڵی 1978 بووەتە لێپرسراوی هەرێمی ناوچەی هەڵەبجە.
- لە ساڵی 1982 لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك بووە.
- لە ساڵی 1984 ئەندامی تیمی دانوستانكاری كوردی بووە لەگەڵ حکومەتی پێشووتری عێراق
- لە ساڵی 1991 لە راپەڕین رۆلێكی دیاری هەبووە.
- لە ساڵی 1992 بەشداری كۆنگرەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی عێراقی كردووە لە ڤیەننا.
لە ساڵی 1993 بووەتە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی ی.ن.ك
لە ساڵی 1995 بووەتە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان.
لە ساڵی 1995 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.
لە ساڵی 2001 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لە ساڵی 2009 بووەتە ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك.
لە ساڵی 2010 کراوەتە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك.
- سەرنووسەری گۆڤاری وەرزی (مەدەنیەت)ە.
- سەرنووسەری هەفتەنامەی (چاودێر)ە
- چەندین نامیلكەو كتێبێكی وەكو وەڵامدانەوەی هاوسەنگەر و سیاسەتمەدارەكانی كورد نووسیون، 
هەروەها چەندین كتێبی سیاسی و فیكری و ئەدەبی و مێژوویی نووسیون.

دیارترین كتێبەكانی

- تۆتالیتاری رۆحی 
- كام چەپك و كام مێژوو
- شۆڕشی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی سەردەم
- یاخیبوون لە مێژوو
-  چەپكێك بابەتی دەستنیشانكراو
- دیموكراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتە
- دیمواكرسی لەدوای جەنگی سارددا
-  لە خزمەتی ئەدەبدا
-  ئازادی ئەقڵ و كۆمەڵی مەدەنی
- شارەزا لە كوردۆلۆجی
-  رووسیاو كورد
- دیموكراسی و دوژمنەكانی.

عەلی باپیر كێیە؟


عەلی باپیر وەتمان
- لە ساڵی 1961 لە پشدەر لەدایكبووە.
- لە ساڵی 1967 چووەتە قوتابخانە.
- لە ساڵی 1974 چووەتە خوێندنی ئیسلامی.
- لە ساڵی 1980 قۆناخی شەشەمی ئامادەیی ئیسلامی لە سلێمانی تەواوكردووە.
- لە ساڵی 1981 چووەتە كۆلێژی فیقە لە نەجەف.
- بەهۆی چاودێریكردنی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ئەوكاتە، خوێندن تەواو ناكات. 
- تاقیكردنەوەی پێشنوێژی و گوتارخوێنی لە ساڵی 1983 لە هەولێر دەداتەوە.
- بەشێوەیەكی فەرمی وەك مامۆستای مزگەوتی نورسی لە رانییە دەستبەكاردەبێت.
- لەساڵی 1983یەكەم كتێبیی بە ناونیشانی پوختەیەك لە ئیسلام بڵاودەكاتەوە.
- لە ساڵی 1987 گرووپێكی سەربازی بەنێوی هێزی حەمزە دروستدەكەن.
- ئەو گرووپە دەبێتە بەشێك لە هێزی سەربازی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان.
- لە زۆربەی كۆنگرەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە.
- لە 31ی ئایاری 2001 كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان رادەگەیێنن و تاوەكو ئێستا ئەمیری ئەو حیزبەیە.
- لە 20ی تەممووزی 2003، لەگەڵ 3 ئەندامی سەكردایەتی و 10 پاسەوانی تایبەتی لایەن ئەمریكاوە بۆ ماوەی 22 مانگ دەستگیركران.
-  لە هەڵبژاردنی 7ی ئازاری 2010 وەكو سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق خۆی كاندیدكرد، 50 هەزار و 116 دەنگی بەدەستهێنا.
- لە ساڵی 1983 لەگەڵ رووخسار ئیبراهیم ماما ئاغا ژیانی هاوژینی پێكهێناوە.
- لە ساڵی 1993 ژنی دووەمی هێناوە بە ناوی شوكریە ئەحمەد.
- لە ساڵی 1996هاوژینی یەكەمی كۆچی دوایكردووە.
 - بەم دواییە ژنی سێیەمی هێناوە.
 زیاتر لە 90 كتێب و نامیلەكەی هەن.

دیارترین كتێبەكانی

- ئیسلام دەوڵەتداری 
- ئیسلام و سۆزی نەتەواوەیەتی
- ئەشكەنجەو زیندان
- كێشەی كورد لەنێوان ئیمان و پەرلەمان.
- پوختەیەك دەربارەی ئیسـلام.
- دەبەرێك ڕاچوونی ئیسلام‌و رێچكان.
- یادی خوا، گرنگی یادی خوا لە ژیانی مرۆڤـ دا.
- كۆمەڵـی خـــوا.
- پێشمەرگەی ئیسلام، یان مسوڵمانی موجاهید كێیەوچۆنە؟
- دەردو دەرمانی بزووتنەوەی ئیسلامیی.
- بزووتنەوەی ئیسلامیی لە دووڕیانی مان ‌و نەمان دا.
- هەڵوەشاندنەوەی بیروڕاو ڕەفتارە پەڕگیرانەكانی ڕێكخراوی (داعش).
- رێبازی پێغەمبەر كامەیە؟!.
- كوردستان بۆ وێران بوو‌ چۆن ئاوەدان دەبێتەوە؟!.
- حوكمی گەڕانەوە ژێر نیـری گاغووت. 
- سۆزی نەتەوایەتی‌ و بیـری ناسیۆنالیزم لە تەرازووی ئیســلامدا.  

|4042 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین