• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

لە شەقامێکی ئوردن گۆڕێک کراوە بە فولکە

لە شەقامێکی ئوردن گۆڕێک کراوە بە فولکە

لە یەکێک لە شەقامەکانی شارەدێیەکی ئوردن، گۆڕێک جێگەی فولکەیەکی شەقامەکەی گرتوەتەوە، وێنە و ڤیدیۆی ئەو دیمەنەش لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوه‌.

لە شەقامێکی شارەدێی ناتیفە لە پارێزگای ئیربەد-ی وڵاتی ئوردن، گۆڕێک کە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵە و پێش دروستکردنی شەقامەکە لەو جێگەیەدا بوە، لەکاتی پڕۆژەی دروستکردنیدا کەوتوەتە ناوەڕاستی ئەو شەقامە و لە ئێستادا جێگەی فولکەی شەقامەکەی گرتوەتەوە.

لەوبارەیەوە جەعفەر ئەلتاهات، سەرۆکی شارەوانی ناوچەکە رایگەیاندوە "ئەو گۆڕە لە ساڵانی شەستەکانەوە لەو جێگەیەدایە، بەڵام دوای ئەوەی بەڵێندەری جێبەجێکاری پڕۆژەکە ئەو گۆڕەی لە ناوەڕاستی پلانی شەقامەکەدا بەدیکردوە، ناچاربوە شەقامەکە تەواوبکات و گۆڕەکە بخاتە جێگەی فولکە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە "شارەوانی ناوچەکە سەبارەت بەو دیمەنە نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی ئەوقافی وڵاتەکەی کردوە و داوایکردوە چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە".

راشیگەیاندوە "کەسوکاری ئەو گۆڕەی کە شەقامی سەرەکی هەردو شارەدێی هام و ناتیفە پێکەوە گرێدەدات، رەتیدەکەنەوە ئەو گۆڕە لە شوێنی خۆی لاببرێت"

|606 جار خوێندراوەتەوە|