• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

هۆکارەکانی لوت پژان چیە؟

هۆکارەکانی لوت پژان چیە؟

کۆمەڵەی پزیشکانی قوڕگ و لوت و گوێ لە ئەڵمانیا ئاماژە بە چوار هۆکاری سەرەکی دەکەن کە دەبنەهۆی چەندبارەبونەوەی خوێنبەربونی لوت.

یەکەم: پزیشکە ئەڵمانییەکان دەڵێن بەشێک لە هۆکارەکان بۆماوەیین، وەکو کشانی نائاسایی لولەکانی خوێن و گیروگرفت لە مەیینی خوێندا.

دوەم: هەندێکجاری دیکەش هۆکارەکە هەستەوەری و زۆررودانی پەتا یان هەستەوەریی وەرزییە.

سێیەم: وشکبونەوەی نێوپۆشی لوت و گیرفانەکانی لوتیش هۆکارێکی سەرەکیی لوتپژانە، کە زیاتر لە زستانان رودەدات، ئێستاش هەوای وشکی سپلیت هۆکارێکی سەرەکیی وشکبونەوەی ئەو نیوپۆشانەیە.

چوارەم: لە هەندێک باری دیکەشدا لوتپژان بەهۆی دەرمان گەلێکە کە دژە مەیینی خوێنن.

پێنجەم: ئەگەر لوتپژان زو زو دوبارەببێتەوە یان بڕی خوێنەکە زۆر بێت، دەبێ راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ بکرێ

|473 جار خوێندراوەتەوە|