• ENJAZA
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

چیرۆکی ئەو کورەی ژیانی ئەم منداڵەی پاراست لە مردن

چیرۆکی ئەو کورەی ژیانی ئەم منداڵەی پاراست لە مردن
دوای بانگەوازێكی (رووداو) بۆ بەهاناوەچوونی منداڵێكی یەك ساڵان كە بەدەست نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەرەوە ژیانی لە مەترسیدایە، فاتیح مەولەوی زادە، سكرتێری پێشووی یەكێتی قوتابیانی كوردستان، پارچەیەك لە جگەری خۆی پێ‌ بەخشی. باوكی منداڵەكەش دەڵێت پێشتر 5 منداڵی دیكەی بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە مردوون.
 
رۆژی 27/4/2019 ئینستاگرامی (رووداو) بانگەوازێكی بۆ بەهاناوەچوونی منداڵێك بەناوی (هەنگاو عارف)، تەمەن یەك ساڵ بڵاوكردەوە كە جگەری لاواز بووە و پزیشكەكانی گوتبوویان پێویستی بە چاندنی جگەر هەیە، بەڵام جگەری هیچ ئەندامێكی كەسوكارەكەی بۆ نەدەبوو. فاتیح مەولەوی زادە دوای ئەوەی بانگەوازەكەی بینیبوو، بڕیاری دابوو پارچەیەك لە جگەری خۆی پێ‌ ببەخشێ‌.
 
فاتیح رۆژێك پێش نەشتەرگەریی بەخشینی جگەری بەو منداڵە بە (رووداو)ی گوت: "بانگەوازەكەم لە رووداو بینی، پزیشك شەش مانگی بۆ هەنگاو دانابوو كە ئەگەر نەشتەرگەریی چاندنی جگەری بۆ نەكرێت دەمرێت، بۆیە وەكو كارێكی مرۆیی و لەپێناوی خودا بڕیارم دا پارچەیەك لە جگەری خۆمی پێببەخشم".
 
مەولەوی زادە كە پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بووە، هەنگاو و بنەماڵەكەی نەناسیوە و پێشتریش یەكتریان نەبینیوە، فاتیح دەڵێ: "مانگێك پێش ئێستا لە رێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی لە رووداو دانرابوو پەیوەندیم بە باوكی هەنگاوەوە كرد، بەڵێنم پێدا پارچەیەك لە جگەرم بە هەنگاو ببەخشم".
 
لە هەولێر و هیندوستان پشكنین بۆ فاتیح و هەنگاو دەكرێت. فاتیح دەڵێت :"خۆشبەختانە ئەنجامی پشكنینەكان ئەوە بوو كە جگەری من بۆ منداڵەكە گونجاوە".
 
رۆژی 28/6/2019 لە نەخۆشخانەی فۆرتیس لە هیندوستان نەشتەرگەرییەكی قورس كە زیاتر لە 8 سەعات و نیوی خایەند، بۆ فاتیح و هەنگاو بە سەركەوتوویی كرا.
 
 عارف جەرجیس، باوكی هەنگاو، 18 ساڵە هاوسەرگیری كردووە و لەو ماوەیە 7 منداڵیان بووە، بەڵام تەنیا دوویان لە ژیاندا ماون. عارف دەڵێت: "منداڵەكانی دیكەم تاوەكو تەمەنی شەش مانگی هیچ كێشەیەكیان نەبوو، بەڵام دواتر تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر دەبوون و دەمردن، تاوەكو ئێستا سێ كوڕ و دوو كچی دیكەم بە هەمان نەخۆشی مردوون، پزیشكەكان دەڵێن بەهۆی خزمایەتیی نێوان من و هاوژینەكەمە كە منداڵەكانمان تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن".
 
ئێستا هەنگاو خاوەنی برایەكە كە مامێكی لە مردن رزگاری كردووە. عارف جەرجیس دەڵێ: "كوڕێكی دیكەشم بەناوی هەڵگورد كە ئێستا تەمەنی 13 ساڵە، هەمان نەخۆشی هەبوو. ساڵی 2013 برایەكم بەشێك لە جگەری خۆی پێدا و لە مردن رزگاری كرد. ئەمجارەش كاك فاتیح ژیانی هەنگاوی رزگار كرد".
 
باوكی هەنگاو دەڵێت 20 هەزار دۆلاری لە نەشتەرگەرییەكەی هەڵگورد خەرجكردووە، بۆ خەرجیی نەشتەگەرییەكەی هەنگاویش دەڵێت: "سوپاسی نووسینگەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەكەم كە بڕیاریاندا هەموو تێچووی چارەسەر و نەشتەرگەرییەكەی هەنگاو لەئەستۆ بگرن".
 
باوكی هەنگاو سوپاسی رووداو و فاتیح مەولەوی زادە دەكات و دەڵێ: "زۆر سوپاسی رووداو دەكەم كە بانگەوازیان بۆ چارەسەری كوڕەكەم كرد و لەڕێگەی ئەوانەوە خودا فریشتەیەكی وەكو فاتیح مەولەوی زادەی بۆ ئێمە نارد كە نەماندەناسی، بەڵام ئامادەبوو ژیانی خۆی بۆ كوڕەكەم بخاتە مەترسییەوە و بەشێك لە جەستەی خۆی پێ ببەخشێ
|1145 جار خوێندراوەتەوە|
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا