• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

پشکنینێکی نوێی میز دەستنیشانی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات

پشکنینێکی نوێی میز دەستنیشانی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات

تیمێکی پزیشکانی بەریتانی رایدەگەیێنن لەرێگەی پشکنینێکی نوێیەوە دەتوانن دەستنیشانی شێرپەنجەی پرۆستات بکەن لە پیاواندا و رێگە چارەسەری گونجاویشیان بەگوێرەی شێرپەنجەکەیان پێبدەن.

تیمەکە لە هەریەک لە زانکۆی ئیست ئەنجێلینا، نۆرفۆڵک و نۆرویچ لە بەریتانیابوون و لەرێگەی پشکنینێکی نوێی میزەوە دەتوانن تووشبووانی جۆرە سەرسەختەکانی شێرپەنجە پرۆستات دەستنیشانبکەن.

د. دانیێل برێوێر، پسپۆڕی شێرپەنجە و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە زانکۆی ئیست ئەنجێلینا دەڵێت: بەنزیکەی %70ی شێرپەنجەی پرۆستات لەرێگەی پشکنینی خوێن و وێنەییەکانەوە دەستنیشاندەکرێت، بەڵام زۆرجار پشکنینی خوێن ناتوانێت ئەو کەسانە دەستنیشانبکات کە شێرپەنجەی سەرسەختی پرۆستاتیان هەیە.

پسپۆڕەکەی شێرپەنجە روونیدەکاتەوە، ئەم پشکنینە نوێیە کە لەرێگەی میزەوە دەکرێت جگەلەوەی یارمەتییان دەدات دەستنیشانی جۆرە سەرسەختەکانی شێرپەنجەی پرۆستات بکەن بەڵکو دەتوانن لەرێگەیەوە چارەسەری گونجاویش بۆ نەخۆشەکە دابنێن.

پرۆستات لە خوارەوەی میزڵدان هەڵكەوتووە و شلەی تۆو دروستدەكات و شێرپەنجەی پرۆستات بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە پیاواندا.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی BJU بڵاوکراوەتەوە.

|290 جار خوێندراوەتەوە|