• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

بە ئەلیکترۆنی کردنی دانیشتنەکان!

بە ئەلیکترۆنی کردنی دانیشتنەکان!

بە ئەلیکترۆنی کردنی دانیشتنەکان!

عەولەمەو گۆڕانکاریە جیهانیەکان، زۆرجار گۆڕانکاری سەرتاسەری بەسەر فۆڕم و پەیوەندی و کۆمەنیکەیشنەکان دەهێنێت، لە ناویاندا فەیسبووك وەك سۆشیاڵ میدیایەکی کاریگەر، پانتاییەکی زۆرو فراوان و خێرایی هێنا بەسەر کۆمەڵگەی کوردەواریدا، هەربۆیە، بوو بە بەشێك لە کاتەکانی تاکی کورد، بە خوێندەوارو هەتا نەخوێندەواریشەوە، چوون بەکارهێنەر، گەر خوێندەواریشی نەبێت، دەتوانێت لە ڕێگەی وێنەو سیمبولەکانی ناو ئەو تۆڕە، تەعبیر لە بۆچوونەکانی خۆیدا بکات، هەرچەند خۆشبەختانە هۆکارێکیش بووە بۆ خوێندەواریی خەڵکیش، یان بۆ بەهێزبونی، ناشتوانرێت بشاردرێتەوە فاکتەرێکی گەورەش بووە لە جوڵان و هۆشیاری کۆمەڵگەدا، هەرچەند ناشتوانرێت نەوترێت بەشێوەیەکی خراپیش سود لەم دەزگایە وەرگیراوە.
لێرەدا ئێمە وەك سود وەرگرتن لەم دەزگایە، وەك لەدەست نەدانی رۆڵی سەرەکی لەبەکارهێنانیدا، وەك بە ئەلکترۆنی کردنی دانیشتنەکان، ڕاوبۆچوون و بەسەرهات و پەیامی خۆمان هەبووە، ئەم نوسینانە بهێنە پێش چاوی خۆت، وەك ئەوە وایە، لە مەجلیسێکی میوانی، چایخانە، سەرجادەو دەمەتەقە گشتیەکاندا وتراو بێت، نەك نوسینێکی ئەکادیمی و بۆ دەزگا چاپەمەنیەکان(لەبیرتان نەچێت ئەم تۆڕە پێی دەوترێت شۆسیال مییا).
نووسینەکانی لەم شێوە لە ڕابردوو، وە لە ئێستەشدا، جگە لە سودو چێژە تایبەتیەکانی، خەرمانێکی گەورە دەبێت، لە فەرهەنگی زمان و کەلتوری کوردیدا.
پۆلێنی نوسینەکانیش زۆرجار تێکەڵی بەخۆیەوە دەبینێ، واتە بابەتیانە هەموو پێکەوە نی یە، هەرچەند دەمانتوانی وایان لێ بکەین و بەپێی گونجانی باسەکان هەمووی پێکەوە بێت، بەڵام لە مەجلیسەکانیشدا ئەمە ڕوو دەدات، زۆرجار وەك وتراوە: لە شاهۆ وە بۆ پاوە، بابەتەکان دەگۆڕدرێت.
کەسێكیش کە بابەتێك دەبات، وەك ئەوە وایە قسەکە بۆ مەجلیسێکی تر بگێڕێتەوە، بەڵام حەیف هەندێك کەس وەك خۆی نایگڕێتەوە، یان نا یەژێ ئەو وتی.
ڕۆحیەتی کوردی هێشتا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، کە پڕیەتی لە مەحیبەت و خۆشی، هەرچەند پێچەوانەی ئەمە دەوترێت، بەڵام من وای نابینم.
گرنگە مەجلیسەکان بەردەوام قسەی خۆشی تێدا بکرێت، ئێمە لە دونیای ئیش و پابەندیەکاندا یەکجار ماندوین، دێینە ئێرە پشو بدەین نەك بە یەکدا هەڵشاخێین و ئەوەندەی تر ماندو ببین.
هەموتانم خۆش دەوێت و تەواو.
عومەر عەلی

|1076 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین